ئایا بۆ دووربوون لە كۆڕۆنا پشت بە ڤیتامین (D) دەبەسترێت ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئایا بۆ دووربوون لە كۆڕۆنا پشت بە ڤیتامین (D) دەبەسترێت ؟؟

 

 

 

پسپۆڕانی ئەڵمانیا لەراپۆرتێكیاندا ئاشكرایانكردووە، هیچ شتێكی سەلـمێنراو نییە ئەوە دەربخات بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا پشت بە (ڤیتامین D) ببەسترێت.

كۆمەڵەی ئەڵمانی بۆ خۆراك لە راپۆرتێكیاندا كە لە رۆژنامەی (هاندلسبلات) دا بڵاوكراوەتەوە ئەوەیان خستۆتەڕوو تا ئێستا بەپێی ئەنجامی ئەو توێژینەوانەی كراوە ئەوە نەسەلـمێنراوە كە ئەو كەسانەی ڤیتامین (D) یان كەم بێت زۆر بە قورسی تووشی پەتای (كۆڤید – 19) دەبن.

ئەو پسپۆڕانە چاویان خشاندۆتەوە بە دەیان توێژینەوەی زانستی چەند وڵاتێكی جیهاندا، بەڵام لە هیچكام لەو توێژینەوانە پرسی كەمی ڤیتامین (D) و ئەگەری مەترسی نەخۆشییەكەی تێدا باس نەكراوە، بەڵام ئەوە خراوەتەڕوو كە ڤیتامین (D) توانیویەتی كاریگەری ئەرێنی هەبێت لەسەر نەخۆشەكان، بەڵام ئەو توێژینەوانەش هەندێك كەموكوڕیان تێدا بووە، بۆ نموونە رێژەی ڤیتامینەكان لەو كەسانەی بەشداری توێژینەوەكانیان كردووە بەر لە تووشبوونیان بە پەتای (كۆڤید – 19) نەزانراوەو كاتێكیكش لەگەڵ هەندێك گروپی تردا بەرواردكراون زۆر جیاواز بوون و هەندێكیان نەخۆشی تریان هەبووە وەك قەڵەوی یان نەخۆشی شەكرەیان هەبووە.

ئەو پسپۆڕە ئەڵمانیانە ئاشكرایانكردووە، هیچ بەڵگەیەك لەبەردەستدا نییە ئەوە دەربخات كە تەواوكارەكانی ڤیتامین (D) بدرێتە ئەو كەسانەی كەمی ئەو ڤیتامینەیان هەیە بۆ ئەوەی لە تووشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەدوور بن یان گەر تووشبوبێتن مەترسی نەخۆشییەكەیان لەسەر كەمبكاتەوە.

ئەو پسپۆڕانە دەشڵێن، باشترە هیچ كەس بێ رێنمایی پزیشك ڤیتامین (D) بەكار نەهێنێت، چونكە رەنگە لە بری سوود زیانی هەبێت لەوانەش دروستبوونی بەردی گورچیلە یان تێكچوونی ئەركەكانی دڵ كە رەنگە بە هۆیەوە كەسەكە تووشی یەكێك لە نەخۆشییەكانی دڵ ببێت.

كەشتی نوح

 

هه‌واڵی گرنگ