كوردی‌و
وه‌زیری ته‌ندروستیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمشه‌و پێنج هه‌زار دۆزی پێكوته‌ی كۆرۆنا ده‌گاته هەرێمی كوردستان كە لەلایەن وڵاتی چینەوە دابینكراوە.
د. سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێم، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمشه‌و كاروانێكی پێكوته‌ی كۆرۆنا ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان، كه وڵاتی چین پێشكه‌شی هەرێمی كردووه كە پێكدێت لە پێنج هه‌زار ژه‌می پێكوتەی كۆڕۆنا، له‌و بڕه‌ش به‌شێكی بۆ هاووڵاتییانی چینه له هه‌رێمی كوردستان، بۆیه به‌شی چوار هه‌زار كه‌سی لێ ده‌مێنێته‌وه بۆ هاوڵاتیانی خۆمان، ئەویش بەپێی ڕێنمایی دابەشدەكەین بەسەر سەرجەم بەرێوەبەرایەتیە تەندروستیەكان.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئه‌گه‌ر هه‌یه له سه‌ره‌تای مانگی داهاتووش كاروانێكی دیكه بگاته عێراق و له‌وه‌ش به‌شێكی بۆ هه‌رێمی كوردستانه.
ئەوەشی خستەروو، زۆربه‌ی تووشبوانی ئێستای كۆرۆنا، له جۆره نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنان، بۆیه داوا دەكەین خه‌ڵك و هاووڵاتیان پابه‌ندی رێنماییە ته‌ندروستییه‌كان بن.
به‌پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ،تا ئێستا 108 هەزار و 954 کەس له هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 103 هەزار و 514 کەس چاکبوونەتەوە و سێ هه‌زار و 519 کەسیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان لەدەستداوە.