ئاژانسی هەواڵی "رۆیتەرز" بڵاویكردۆتهوه، دوای راپۆرتهكهی دهزگاری ههواڵگری ئهمیكا، خەدیجە چەنگیز، دەستگیرانی رۆژنامەنوس "جەمال خاشقچی" داوای سزادانی شازادەی جێنشینی سعودیه دهكات.
خهدیجه جهنگیز دەستگیرانی ڕۆژنامەنوسی سعودی جەمال خاشقچی داوا دەکات "بەبێ دواکەوتن" سزای محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە بدرێت، دوای ئەوەی راپۆرتێکی هەواڵگری ئەمریکا ئاشکرایکرد، سەلمان کوشتنی خاشقچی پەسەندکردوە.
خهدیجه جهنگیز، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەرهاتوو شازادەی جێنشین سزا نەدرێت، ئەوا مانای ئەوەیە تاوانباری سەرەکی دەکرێت تا هەتایە ڕزگاری ببێت، لەو تاوانەی ئەنجامیداوە و ئەوەش هەموومان دەخاتە مەترسیەوە.
دەستگیرانەکەی خاشقچی دهڵێت: پێویستە سەرجەم سەرۆکەکانی جیهان پرسیار لە خۆیان بکەن، لەسەر ئەوەی ئایا ئامادەن دەست بخەنە دەستی کەسێکەوە کە تاوانی کوشتنی لەسەر سەلمێندراوە.
شایهنی باسه، كۆتایی مانگی رابردوو، دەزگای هەواڵگری ئەمریکا، ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و، ئاماژه بهوهكراوه، كه "محەمەد بن سەلمان"، شازادەی جێنشینی سعودیە پڕۆسەی کوشتنی خاشقچی پەسەندکردوە، هاوکات واشنتنیش سزای سەپاند بەسەر کۆمەڵێک لەوانەی دەستیان لە کوشتنەکەدا هەبووە، بەڵام سزاکان محەمەد بن سەلمانی نەگرتۆتەوە.
دواتریش ئیدارهی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، کۆمەڵێک ڕێوشوێنی دژی ئەو هاوڵاتیانەی سعودیانە گرتەبەر کە دەستیان هەبووە لە کوشتنی خاشقچیدا، لەوانەش قەدەغەکردنی پێدانی ڤیزا و سڕکردنی سەرمایەکانیان لە ئەمریکا و ڕێگە نەدان بە مامەڵەکردنی ئەمریکییەکان بە گشتی لەگەڵیاندا.