کارەساتە بێدەنگەکە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

کارەساتە بێدەنگەکە

_ لە کەناڵێک خۆی و خوشکەکەی قسەیان دەکرد، نازانم مۆدێڵ و شتن چین، دەڵێت من لە خوشکەکەم زیاتر درۆ دەکەم، یەعنی هەردووکیان درۆزنن، بەڵام ئەم درۆزنترە لە خوشکەکەی، درۆکە دەکات شەرم ناکات، لەسەر شاشە دەیڵێت هەر شەرم ناکات، کەناڵەکەش بڵاویدەکاتەوە و شەرمیش ناکات.
_ لە ماڵپەڕێکی کوردیدا بابەتێک داندرابوو باسی سوودەکانی جنێودان بوو، کلیکم لەسەری کرد لە سایتێکی بێسەروبەر وەریانگرتبوو، بێ ئەوەی بیر لە لێکەوتەکانی بکەنەوە بڵاویانکردووەتەوە، ئەمە بەڕاستی ژەهر بڵاوکردنەوەیە نەک راگەیاندن، خۆی ئەسڵەن جنێودەری بووەتە کێشەیەکی دەروونی و کۆمەڵایەتی قووڵ، ئینجا راگەیاندنیش رەواجی پێبدات چی دەقەومێ؟
_ لە یەكێکیان پرسیوە "نازانم ئیشی چییە" زەواج یان پارە، دەڵێت پارە چونکە بەڕاستی زەواج زۆر ناخۆشە!
ئینجا وەرە کچی گەنج گوێ لەم قسانەبگرێت و لەسەریان پەروەردەببێت، چی لێدەردەچێت؟
ئەرێ ئەمانە چۆن دەبێت قسە بکەن کە لە هەر وشەیەکیان ژەهربارانی کچان و کوڕانی گەنج دەکەن؟
چ ناماقولییەکی گەورەیە راگەیاندن و سۆشیەڵ میدیا دەیکات بە هێنانەپێشەوەی دەم بۆگەنی و ناڕەسەنی وا؟

 

هه‌واڵی گرنگ