بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی ڕایدهگهیهنێت، دوای ئاگادار کردنەوەیان و پابەند نەبوون بە مەرج و ڕێنماییەکان حەوت شوێنی گەشتیاری لە سلێمانی داخراون و خاوەنەکانیان ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێنەوە.
ئهمڕۆ 29ی ئازاری 2021 بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست كوردیو کەوتووە ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی پابەندنەبوون بەمەرج و ڕێنمایەکان حەوت شوێنی جیاواز کە مۆڵەتی گەشتوگوزاریان هەیە لە لایەن لیژنەکانی پشکنینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانیەوە داخران و هەریەک لەو شوێنانە دەکەونە هاوینە هەواری سەرچنار و سەیرانگای چەق چەقی شاری سلێمانی، شوینەکانیش جیاوازن لەوانەش (ڕێستۆرانت، خواردن و خواردنەوە، فرۆشتگای سەرمەستی و کەپری حەوانەوە) دەبیننەوە.
له ڕاگهیهندراوهكهدا ئهوهش خراوهتهروو، "هەریەک لەو (٧) خاوەن مۆڵەتە چەند جارێک ئاگادارکراونەتەوە بۆ جێبەجێکردنی مەرج و ڕێنمایەکان، بەڵام لە بەدواداچونی لیژنەکانی گەشتوگوزاری سلێمانی پابەندی تەواو بەدی نەکراوە. هەر بەو هۆیەوە ئەو شوێنانە داخران و خاوەنەکانیان ڕووبەڕووی سزای یاسای کرانەوە".