بەرپرسێكی كۆمپانایه‌كی نه‌وت لەكاتی وەرگرتنی بەرتیلدا ده‌ستگیركرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەرپرسێكی كۆمپانایه‌كی نه‌وت لەكاتی وەرگرتنی بەرتیلدا ده‌ستگیركرا

دەزگای‌ ئاسایشی‌ نیشتمانی‌ عێراق، دەستگیركردنی‌ بەرپرسێكی‌ باڵای‌ كۆمپانیای‌ نەوتی‌ زیقاری‌ لە كاتی‌ وەرگرتنی‌ بڕی‌ 100 هەزار دۆلار بەرتیلدا راگەیاند.

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ دەزگای‌ ئاسایشی‌ نیشتمانی‌ عێراق لە راگەیەندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردیو كه‌وتوه‌ ڕایگه‌یاند، بە سەرپەرشتی‌ راستەوخۆی‌ عەبدولغەنی‌ ئەسەدی‌ پارێزگاری‌ زیقار بەوەكالەت‌و دوای‌ وەرگرتنی‌ رەزامەندی‌ دادوەر، بەرپرسێكی‌ باڵای‌ كۆمپانیای‌ نەوتی‌ زیقار و شۆفێرەكەیان لە كاتی‌ وەرگرتنی‌ بەرتیلدا دەستگیركرد.

دەزگای‌ ئاسایشی‌ نیشتمانی‌ عێراقئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئەو بەرپرسەی‌ كۆمپانیای‌ نەوتی‌ زیقار و شۆفێرەكەی، لە كەمینێكدا لە ناوەڕاستی‌ پارێزگا دەستگیركراون، لەو كاتەشدا دەستبەسەر بڕی‌ 100 هەزار دۆلار‌و ژمارەیەك نووسراو و بەڵگەنامەی‌ ڕەسمی‌و چەندین مۆری‌ فەرمانگەكەدا گیراوە.

هه‌روه‌ها له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كە وتەی‌ هەردوو دەستگیركراوەكە وەرگیراوە‌و رووبەڕووی‌ لایەنی‌ پەیوەندیدار دەكرێنەوە، تا رێوشوێنی‌ یاسایی بەرامبەریان بگیرێتەبەر.

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ