چاومان لەسەرتانە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چاومان لەسەرتانە

ڕێکەوتنەکەی30/3 وەرچەرخانێکی گرنگ بوو لە دروستکردنەوەی پردی متمانەی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەڕای تێبینی و جێکردنەوەی بەرژەوەندییە حیزبیەکان و جێکردنەوەی دەرفەت بۆ ناشەفافی نەوت و داهات و پێشکەشکردنی ژمارەی ڕاستەقینەی فەرمانبەران و پێشمەرگەو هەروەها نەبوونی گرفتی لێبڕین و دەستەبەرکردنی موچەی مانگانەی فەرمانبەران و چارەسەرنەکردنی کێشەی ناوچه دابڕاوە کوردستانیەکان.

بەڵام خاڵی بەهێزی ڕێکەوتنەکە ئەوەیە ئیدی هیچ بیانوویەک بۆ حکومەتی هەرێم نەماوە تاموچە نەداو یانیش قوتی بکاو بەلێبڕینەوە دابەشی بکات.

بیانوو نەماوە بۆ حکومەتی هەرێم بەبیانووی جۆربەجۆرەوە تۆپەکە هەمیشە بخاتە گۆڕەپانی بەغداو بە هاوڵاتیانی خۆی بڵێت ئەگەر خۆپیشاندان دەکەن دژی بەغدا بیکەن نەک هەرێم چوونکە ئەوە بەغدایە ڕێک ناکەوێ و موچە نانێرێت؟! بیانو نەما بۆهەرێم بەناوی نایاساییەوە نەوتەکەی هەڕڕاج و تەخشان و پەخشان بکات، بیانووی جیاوازی موچە لەنێوان هەرێم و بەغدا نەما.

لەسەروو هەموشیانەوە ڕێکەوتنەکە کارێکی باشە بەڵام عیبرەت لە جێبەجێکردنییەتی بە اعترافی بەشێک لە ئەندامانی کوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی کورد هەنوکە تۆپەکە لە ساحەی حکومەتی هەرێمەو دەبێ بزانن بۆلەمەو دوا ئەوانن قورسایی ڕێکەوتنەکەیان لە ئەستۆدایەو لەئێستاوە دەبێت لە ئەلیفەوە تاکو هاء کاربکەن بۆجێبەجێکردنی خاڵ بەخاڵی ڕێکەوتنەکەی نێوانیان.

دەبێ بزانن دڵخۆش کردنی هاوڵاتیان و بەخشینی تەنها ئومێدێک بەس نیە بەڵکو ئەمە سەرەتای ڕێگایەکی ڕۆشنەو دەبێت حکومەتی هەرێم و بەغداش هەرچی زووترە حیبری وەرەقە بکەنە کردارو چی دی چاوو ڕاوو دەستی دەستی بە میللەتی خۆیان نەکەن.

بێگومان میللەتیش لە ئێستادا لەهەمووکات زیاتر ووشیارەو چاوی لەسەر کۆی ڕێکەوتنەکەیە کەبەدڵنیاییەوە کورد ووتەنی ئەمجارەیان قولی ڕەش و سپی زۆری نەماوە لەبوارو کرداریاندا دەردەکەوێت

 

هه‌واڵی گرنگ