پسپۆرانی بواری ڤاکسینەکان لە ئەمەریکا ئاشکرایان دهكهن، کاریگەرییە لاوەکییەکانی ڤاکسینی کۆرۆنا لەسەر ژنان زۆر زیاترە بەراورد بەپیاوان،دهشڵێن، هۆكاری سهركی ئهم حالهتهش بەهێزی سیستمی بەرگریی لەشی ژنان بەراورد بە پیاوان.
ئهمڕۆ پێنج شهممه 1 ی نیسانی 2021 بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی "سکای نیوز"ی بەریتانی کۆمەڵیک پزیشک و پسپۆڕى بواری ڤاکسینەکان لەئەمەریکا ڕایدهگهیهنن "هەرچەندە هەڵمەتەکانی کوتان دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهاندا هەنگاوی باشی ناوە، بەڵام تائێستا زۆرێک لە کەسەکان ڕەتیدەکەنەوە ئەو پێکوتەیە لە خۆیان بدەن".
ئاماژهیان بهوهش كردووه "ڕەتکردنەوەی ئەو کەسانە لەکاتێکدایە کە تاقیکردنەوە پزیشکییەکان دەریانخستووە کە ئەوانەی لە تەمەنی سەروو 55 ساڵییەوەن نیشانە لاوەکییەکانی پێکوتەکە لەسەریان سوک دەبێت بەراورد بەتەمەنەکانی دیکە".
ئاشكراشیدهكهن "باوترین کاریگەری لاوەکی لەنێوان هەموو ڤاکسینەکانی ئەمەریکادا ئازار و ئاوساوی شوێنی دەرزی لێدانەکەیە، کەنزیکەی 92 %ی بەشداربووانی تاقیکردنەوەکانی کۆمپانیای مۆدێرنا و لە 84 %دا بەشداربووانی ڤاکسینی بیونتک فایزەر هەمان نیشانەیان هەبووە".
ئاماژە بەوەشکراوە "کاریگەریە لاوەکییە باوەکان، بریتین لە شەکەتی، سەرئێشە و ئازاری ماسولکەکان".
ئەوەشخراوەتە ڕوو "ئافرەتان زیاتر لە پیاوان دوچاری کاریگەریی لاوەکی دەبنەوە لەکوتانی کۆرۆنا، هۆکاری ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە سیستەمی بەرگری لەشی ژنان لەپیاوان بەهێزترە و کارلێککردنی لەگەڵ ڤاکسینەکەدا سەختتر دەکات".