وتەبێژی فەرمی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیهنێت،بە گەشبینیەوە چاوەڕوانی ئەوەن سەرۆک کۆماری عێراق واژۆ لەسەر بودجە بکات و بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە. دەشڵێت، "دەبێت حکومەت بڕیار لەبارەی لێبڕینی مووچەوە بدات."
سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان له چاوپێكهوتنێكى تهلهڤزیۆنیدا رایگەیاند، "چاوەڕێین حکومەتی عێراقین بزانن چەندێک بەر هەرێمی کوردستان دەکەوێت، ئەم مانگە وەکو تاقیکردنەوە وایە.. ئەگەر بە داهاتی نانەوتییەوە کە 50٪ـی لای حکومەتی هەرێمی کوردستانە، داهات گەیشتە 895 ملیار دینار، ئەوا 100٪ مووچە بەبێ لێبڕین دابەش دەکرێت."
وتەبێژی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژهی بهوهش كرد، "رەنگە پێویست بکات شاندێکی دیکەی هەرێمی کوردستان بچن بۆ بەغدا بۆ ئەوەی رێکارەکانی چۆنییەتی جێبەجێکردنی یاساکە دابڕێژنەوە."
سەمیر هەورامی قەرزەکانی بانکی بازرگانیی عێراق - TBI لەسەر هەرێمی کوردستان، ئاشكرادهكات و باسی لەوە کرد، قهرزهكانی سهر حكومەتی هەرێمی کوردستان نزیکەی پێنج تریلیۆن دینارە. بەپێی یەکێکە لە بەندەکانی ماددەی 11ـی بودجە، دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی حەوت ساڵ مانگانە پارە بداتەوە بە بانکەکە کە بە گوتەی سەمیر هەورامی، "بەپێی هەڵسەنگاندنی خۆمان، نزیکەی 50 ملیار دینار دەکات."