له گرتهیهكی ڤیدیۆیدیا، كه له ماڵپهڕه جیهانییهكان بڵاوكراوهتهوه، بەهۆکاری ناکۆکی نێوانیان لە ژیانی خێزانیاندا، پیاوێك له شهقامێكی گشتی و بهبهرهچاوی خهڵكهوه، ژنەکەی دەداتە بەر چەقۆ.
له ههوالێكدا، ماڵپەری"سکای نیوزی" عەرەبی گرتەیهكی ڤیدیۆیی بڵاوكردهوه، کە لە ڕێگای کامێراکانی چاودێرییەوە تۆمارکراوە، دهردهكهوێت پیاوێك دوای چەند چرکەیەک لە ناکۆکی لەگەڵ ژنەکەیدا، چەقۆیەک دەردەهێنێت و چەندجارێک دەیدات لە ڕوخسار و بەشی سەرەوەی جەستەی ژنەکەی.
ماڵپەری "دەیلی مەیل"ی بریتانیش هەواڵەکەی پشتڕاستکردۆتەوەو بڵاویكردۆتهوه، پیاوەكه كه ناوی "ئاکان" له "ئیلینا"ی ژنی توڕە بووە لەوەی ڕەتیکردۆتەوە بگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە و ژیانی لەگەڵدا بەسەربەرێت، لەبەرئەوەی ماوەیەکی زۆرە بەهۆی ناکۆکییەکانی نێوانیانەوە لەیەکتر جیابونەتەوە.
ڕوداوەکە لە شەقامی "پیرام باشا" ڕویداوە، دوای ئەنجامدانی ئەو کردەوەیە، دەستبەجێ پیاوەکە شوێنەکە جێدەهڵێت و رادهكات، خەڵکی ناوچەکەش ژنەکەیان گەیاندۆتە نەخۆشخانە و لەلایەن پزیشکەکانەوە چارەسەری پێویستی بۆ ئەنجام دراوە، پۆلیسی ناوچەکەش ڕایگەیاندوە کە باری تەندروستی ئیلینا جێگیرە.
سەرچاوە هەواڵییه ناوحۆییهكانی تورکیاش، ئاماژەیان بەوە کردووە، کە ئەو پیاوە لەماوەی ڕابردوودا چەندجارێکی دیکە لە هاوسەرەکەی داوە، بەو هۆیهشهوه ژنەکە ماڵەکەی جێهێشتووە.