بەپێی ئەو ژمارانەی وەزارەتی تەندروستی ئێران بڵاویكردۆتەوە، وڵاتەكە لە ماوەی یەك ڕۆژدا ژمارەیەكی پێوانەیی لە حاڵەتەكانی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركردووە.
(سیما سادات لاری) وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا (17,430) حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە.
ئەمەش ژمارەیەكی پێوانەییە لەو وڵاتەدا دوای ئەوەی لە (28/11) ی ڕابردوودا (14,051) حاڵەتی توشبوون تۆماركرا.
هاوكات سیما سادات ئاماژەی بەوەدا لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا (174) كەس بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.
لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكەوە تاوەكو ئێستا (63,506) حاڵەتی گیان لەدەستدان لە ئێران تۆماركراوە.