ئەنجومەنی وەزیران وادەی ئامادەکردنی پڕۆژە‌ بودجە‌ی هەرێمی راگەیاند
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەنجومەنی وەزیران وادەی ئامادەکردنی پڕۆژە‌ بودجە‌ی هەرێمی راگەیاند

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەی پەسەندکردنی یاسای بودجەی عێراق و پشکی هەرێمی کوردستان کرد و بڕیاریشدرا لە‌داھاتویە‌كی نزیكدا پڕۆژە‌ یاسای بودجە‌ی ھە‌رێم  بۆ ساڵی 2021 ئامادە‌ بکرێت.

لەراگەیەندراوێکدا ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ چوار شەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا. 

لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیران سەبارەت بە پەسەندکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2021 کرد دەستخۆشی لە تیمی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد کە ئەرکەکانیان بە باشی ئەنجامدا، ئاماژەشی بەوەدا شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی، مافێکی دەستوری و ڕەوای هەرێمی کوردستانە، جەختیشی لەوە کردەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان، پابەندە بە بڕگەکانی یاسای بودجە و داواشی لە حکومەتی فیدراڵی کرد کە پابەندبونەکانی خۆی بەرامبەر هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکات.

لە بڕگەی دوەمی کۆبونەوەکە، دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان، ڕاپۆرتێکی دەربارەی دوایین ئامادەکارییەکانی تایبەت بە گەڵاڵەکردنی ڕەشنوسی یەکەمی یاسای بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی دارایی 2021 خستەڕوو، جە‌ختی كردە‌وە‌ كە‌ ئامادە‌كارییە‌كان هەنگاوی باشیان بڕیوە و لە‌داھاتویە‌كی نزیكدا، ئە‌و پڕۆژە‌‌ یاسایە‌ ئامادە‌ دە‌بێت.

لە‌كۆتایی كۆبونە‌وە‌كە‌دا، گفتوگۆ دەربارەی دۆخی تە‌ندروستی ھە‌رێمی كوردستان و چۆنییە‌تی ڕووبە‌ڕووبوونە‌وە‌ی بڵاوبوونە‌وە‌ی زیاتری ڤایرۆ‌سی كۆرۆنا كرا، ئەنجومەنی وەزیران داوا لە ‌ھاوڵاتییان دەکات پابە‌ندی رێنماییە‌كان بن لە پێناو كە‌مكردنە‌وە‌ی ڕێژەی توشبون بە‌و ڤایرۆسە‌.

 

هه‌واڵی گرنگ