ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لەگەڵ سەرۆکی ھەرێم کۆبووەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لەگەڵ سەرۆکی ھەرێم کۆبووەوە

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو به‌شداری كرد له‌ كۆبونه‌وه‌ی سەرۆکی ھەرێم لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسییەکان كە بە ئامانجی پتەوكردنی پەیوەندیی نێوان حزب و لایەنە سیاسییەکان سازكرابوو.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرواری ٢٠٢١/٤/٨ به‌رێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌شداری كرد له‌ كۆبونه‌وه‌ی سەرۆکی ھەرێم لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و نوێنەری پێکهاتەکان لە بارەگای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان.

لە كۆبوونەوەكە باس‌ لە بارودۆخی ناوچه‌كه‌و پتەوكردنی پەیوەندیی نێوان حزب و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم و دواگۆڕانکارییەکانی ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا دەکرێ.

هه‌واڵی گرنگ