بۆچی توشی بەرزەپەستانی خوێن دەبین؟ زانیاری گرنگ بزانە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بۆچی توشی بەرزەپەستانی خوێن دەبین؟ زانیاری گرنگ بزانە


بەرزە پەستانی خوێن (زەخت) بریتیە لەبەرزبونەوەی پەستان لەخوێنبەرەكان ئەو بۆریچكانەی خوێن لەدڵەوە دەگوێزنەوە بۆخانە و شانەكانی لەش و نەخۆشیەكی درێژخایەنە لەسەرانسەری جیهان.

پەستانی خوێن بەشێوەیەكی ئاسایی بریتیە لەو جیاوازی پەستانەی نێوان ئەو خوێنەی دڵ پاڵی پێوە دەنێت (سیستۆلیك) و ئەو هێزەی لە دیواری خوێنبەرەكان روبەڕوی ئەو پەستانە دەبێتەوە (دایستۆلیك).

پەستانی خوێن: بە ئامێرێك دەپێورێت پێی دەوترێت (سفیگمۆمانۆمیتر) و بە یەكەی (ملم جیوە) دەپێورێت بەشێوەیەكی ئاسایی بەم شێوەیە:

سیستۆلیك = ١٢٠

دایستۆلیك = ٨٠

واتە: ٨٠/١٢٠

بەرزەپەستانی خوێن: ئەگەر سیستۆلیك لە (١٤٠) زیاتر بێت و دایستۆلیك لە (٩٠) زیاتر بێت.

بەرزە پەستانی خوێنی سەرەتایی ( primary hypertension)،ئەم جۆرەیان (٩٥%) حاڵەتەكانی بەرزە پەستانی خوێنە، ئەم جۆرەیان لەبەرزە پەستانی خوێن تائێستا هۆكارێكی دیاریكراوی نیە كەدروستی بكات، بەڵكو ووردە ووردە بەتێپەڕبوونی ساڵ دروست دەبێت.

بەرزە پەستانی خوێنی دووەمی: (secondart hypertension) ئەم جۆرەیان ٥% حاڵەتەكانی بەرزە پەستانی خوێنە ئەم جۆرە لەبەرزە پەستانی خوێن بەهۆی هەندێك نەخۆشی دیكەوە دروست دەبێت،ئەم جۆرە لەبەرزە پەستانی خوێن لەپڕ دروست دەبێت.

 

حكومەتی عێراق چەند بڕیارێكی دەركرد
هۆكارە مەترسیدارەكانی توشبوون بە بەرزەپەستانی خوێن:

١. تەمەن: بەرزە پەستانی خوێن لەگەڵ زیاد بوونی تەمەن زیاددەكات لەئافرەتان، زیاتر دوای نەمانی سوڕی مانگانە، بەڵام لەپیاوان لەتەمەنی دوای (٤٠) ساڵیەوە ڕوو دەدات.

٢. ڕەچەڵەك: بەرزە پەستانی خوێن زیاتر لەڕەش پێستەكاندا هەیە بەبەراورد بەسپی پێست، دەرەنجامە مەترسیدارەكانی بەرزە پەستانی خوێنیش وەك (جەڵتەی دڵ، جەڵتەی مێشك) زیاتر لەڕەشپێستەكان ڕوو دەدات.

٣. بوونی بەرزە پەستانی خوێن لەخێزانەكان: ئەو كەسانەی بەرزە پەستانی خوێن لەباوك و باپیران ودایك و داپیرانیان هەیە زیاتر تووش دەبن لەو كەسانەی كەبەرزە پەستانی خوێن لەخێزانەكانیان نیە.

٤. قەڵەوی وكێش زۆری: ئەوكەسانەی زیاتر قەڵەون زیاتر تووشی بەرزە پەستانی خوێن دەبن، چونكە ئەو كەسانەی قەڵەون پێویستیان بەخوێنی زیاترە بچێت بۆشانە و خانەكانی لەشیان بۆپێدانی ووزە بۆ ئەو خانانە، لەبەر ئەوە هەتا بڕی خوێنیش زیاتر بەبۆری خوێندا بڕوات پەستانیش زیاتر دەبێت لەسەر ئەو بۆریە خوێنە.

٥. وەرزش نەكردن و كەمی جووڵە: ئەوكەسانەی كەناچالاكن و وەرزش ناكەن وناجوڵێن زیاتر ئەگەری تووش بونیان هەیە بەبەرزە پەستانی خوێن.

٦. جگەرەكێشان: ئەو كەسانەی جگەرە دەكێشن زیاتر ئەگەری توشبوونیان هەیە بە بەرزە پەستانی خوێن ،چونكە ماددەی كیمیایی و ونیكۆتینی ناو جگەرە لەبۆری خوێنەكان دەنیشن و دیواری خوێنبەرەكان تەسك دەكەنەوە، ئەمەش دەبێتەهۆی زیادبوونی پەستانی خوێن.

٧. خواردنی سوێر:ئەو كەسانەی خواردنیان سوێرە و سۆدیۆمی زۆر تیایە ئەگەری توش بوونیان بەبەرزە پەستانی خوێن زیاتر دەبێت.

٨. كەمی پۆستاسیۆم: ئەو كەسانەی لەخواردنیان بڕی پێویست پۆتاسیۆم وەرناگرن ،چونكە پۆتاسیۆم هاوسەنگی سۆدیۆم ڕادەگرێت لەلەشدا ئەگەر بێت و بڕی پێویست پۆتاسیۆم وەرنەگرێت لەخواردنەكان ئەوا سۆدیۆم لەخانەكاندا بەرزدەبێتەوە ولەئەنجامدا پەستانی خوێن زیاد دەكات.

٩. ئەو كەسانەی لەخواردنیان بڕی پێویست ڤیتامین دی وەرناگرن، چونكە ڤیتامین دی كاردەكاتەسەر ئەو ئەنزیمانەی كە گورچیلە دورستی دەكات و كاریگەری لەسەر پەستانی خوێن هەیە.

١٠. خواردنەوەی ئەلكهول: بەتێپەڕبوونی كات خواردنەوەی ئەلكهول كاردەكاتە سەر دڵ و تێكی دەشكێنێت، خواردنەوەی ئەلكهول والەلەش دەكات جۆرێك هۆرمۆن برێژێت كەپەستانی خوێن بەرزبكاتەوە.

١١. سترێس و نیگەرانی: بوونی سترێس و نیگەرانی دەبێتە هۆی زیاد بوونی پەستانی خوێن.

0. هەندێك حاڵەتی درێژخایەنی تر وەك: زیادبوونی ڕێژەی كۆلیسترۆڵ لەلەش، نەخۆشی شەكرە، نەخۆشی گورچیلە.
سەرچاوە/ بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی

 

هه‌واڵی گرنگ