پۆلیسی سلێمانی ده‌ستگیركردنی شەش تۆمەتباری راگه‌یاند
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پۆلیسی سلێمانی ده‌ستگیركردنی شەش تۆمەتباری راگه‌یاند

مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار شەش تۆمەتباریان دەستگیركرد كە هێرشان كردبووە سەر هاوڵاتییەك و یەكێك لە تۆمەتبارەكان تەقەی لێكردبوو .

شەوی ڕابردوو لە گەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانی شەرو ئاڵۆزی لە نێوان چەند كەسێكدا ڕویداو بەهۆیەوە یەكێك لە تۆمەتباران تەقەی بەسەر هاوڵاتییەكدا كرد ، دوای گەیشتنی مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار توانرا چوار لەو تۆمەتبارانە دەستگیربكرێت و لەژێر گوشاری پۆلیسدا دوو تۆمەتبارەكەی تریشیان خۆی ڕادەستی بنكەی ناوبراو كرد.

لەئێستا سەرجەم تۆمەتباران بە ناوەكانی :(د،ح ، م لەدایكبووی 1994)(أ،ف، م لەدایكبووی 1993)(أ،ف ، ك لەدایكبووی 1994)(ش ، ع ، ع لەدایكبووی 1994)(ه ،أ ، ج لەدایكبووی 1995)(م ، س ، ج لەدایكبووی 1995)

بەبِریاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 405-31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵنەوە لەگەڵیان بەردەوامە و دەستیش گیراوە بەسەر ئەو دەمانچەیەی كە بە تۆمەتبار بوەو تەقەی پێكردووە.

 

هه‌واڵی گرنگ