لەم كاتانەدا نابێت لێخوڕین بكەیت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەم كاتانەدا نابێت لێخوڕین بكەیت

 

 

لەسەر ڕێگەی هەریر – شەقڵاوە ئۆتۆمبێلێكی تاكسی ساڵۆن بەهۆی تیژڕۆییەوە كۆنتڕۆڵی لەدەستداو لەپاش دەرچوونی لەسایدەكەی خۆی، بەرەو لای ڕاگرەكانی تەنیشتی ڕێگە ڕۆیشت و بەهێزێكی زۆرەوە خۆی پیاكێشا ئینجا وەستا.

لەئەنجامی ڕووداوەكەش شوفێرەكەی كەبەتەنیا بوو زامدار بوو زیانێكی زۆری مادیش كەوتەوە.

لەكاتی لێكۆڵینەوەش لەهۆكاری تیژڕۆییەكە دەركەوت كە شوفێرەكە نەخۆش بووەو نەشتەرگەری بۆ كراوە پێش چەند ڕۆژێك وەئێستاش لەكاتی لێخوڕین هۆشی نەماوە بۆیە قاچی لەسەر پایدەری بەنزین ڕەقبوەو خێرایی زیادی كردوەو لەژێر كۆنتڕۆڵی نەماوە.

موقەدەم (فازڵ حاجی) بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر لەپەڕەی خۆی نووسیویەتی، بۆیە ئێمە ڕێنمایی هەموو خوشك و برا شوفێرەكان دەكەین بەتایبەتی لەو مانگە پیرۆزە كەبەهۆی بەڕۆژوبوونەوە لەوانەیە بێتاقەت بن یان تووشی سەرسوڕان بن كە لەو كاتانە لێخوڕین نەكەن كەهەست بكەن كێشەیەكی جەستەییان هەیە، چونكە لەوانەیە ئەو كێشەیە كەبەهەندی هەڵناگرن هۆكارێك بێت بۆتوشبوونیان بەماڵوێرانیەك.

 

 

هه‌واڵی گرنگ