دەمیرتاش رەخنە لە دادگای توركیا دەگرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دەمیرتاش رەخنە لە دادگای توركیا دەگرێت

 

 

لێژنەی دادگای توركیا بڕیاریدا كە دۆسیەی كۆبانی و دۆسیە سەرەكییەكەی دەمیرتاش تێكەڵ بكات.

لێژنەی دادگا بڕیاریدا كە دۆسیەی كۆبانی و دۆسیە سەرەكییەكەی (سەڵاحەددین دەمیرتاش) تێكەڵ بكات.

دادگا بەبێ بیستنی وتەكانی (دەمیرتاش) و پارێزەرەكەی ئەم بڕیارەی داوە، (دەمیرتاش) لە كاردانەوەی ئەم بڕیارە وتی: 5 ساڵ لە بەندكرانی من تێدەپەڕێ كەچی هێشتا لێكدانەوەی دۆسیەی كۆبانی دەستی پێ نەكردووە.

دەمیرتاش پاش ڕاگەیاندنی ئەم بڕیارە وتی: ڕەنگە ئەمە دواهەمین دیدارمان بێت، تكاتان لێ دەكەم، 5 ساڵە من لە دادگاكانی ئێوەدا لێپرسینەوەم لێ دەكرێ، چاوەڕوانم تەنیا یەك جار بەپێی یاسا هەڵسووكەوتم لەگەڵ بكەن، ئێمە بۆ دۆسیەی كۆبانی تەنیا جارێكیش دادگامان بەڕێوە نەبردووە.

سەرۆكی دادگاش لە وەڵامدانەوەدا وتی: ئێوە هەموو جارێ وتوتانە كە ئێمە بێ لایەن نین، ئێمەش لێژنەی دووهەممان بۆ ئێوە دانا ڕەنگە پێتان خۆش بێ.

 

هه‌واڵی گرنگ