پهرلهمانى كوردستان ڕۆژی سێشەممە لهبارهى چهند پرۆژه و بابهتێك كۆدهبێتهوه وسەرۆکی پەرلەمان بانگهێشتی ئەندامان دەکات بۆ ئامادەبوونیان لە کۆبونەوەكه كه کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ دهستپێدهكات.
سامان ئەحمەد بەکر، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لەمبارەوە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە کە کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە 20 ی2021 پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە و چەند پرسێک دەخرێنە ڕوو، هاوکات چەندین پێشنیازەیاسا خوێندنەوەیان بۆ دەکرێت.
ههروهها له راگهیهندراوهكهدائهوهش خراوهتهڕوو: دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بڕیاریان دا بەرنامەی کار بەم شێوەی خوارەوە بێت.
۱-دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای هاوردەکردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان.
۲-خستنەڕوی بیرۆکەی۲ پەرلەمانتار
د.گەڵاوێژ عوبێد سەبارەت بە زۆربوونی نەخۆشیی شێرپەنجە.
شنۆ ئەشقی سەبارەت بە ڕەخساندنی هەڵی کار لە هەرێمی کوردستان.
۳-خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی لە سنووری شارەوانییەکان زێدەڕۆییان لەسەر کراوە لە هەرێمی کوردستان-عێراق ژمارە۲ 2019
٤-خوێندنەوەی دووەم بۆ ئەم پێشنیازەیاسا و بڕیارانە:
ٲ-پێشنیازە بڕیاری (ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی لە هەرێمی کورستان).
ب-پێشنیازەیاسای بەڕێوەبردن و پاراستنی شوێنەوار و کەلەپوور لە هەرێمی کوردستان.