له‌ بەغدا دەست بەسەر یەک تۆن ماددەی تەقەمەنیی داعشدا گیرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

له‌ بەغدا دەست بەسەر یەک تۆن ماددەی تەقەمەنیی داعشدا گیرا

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت،لە بەغدای پایتەخت، دەست بەسەر بڕی یەک تۆن ماددەی تەقەمەنیی رێکخراوی تیرۆریستی داعشدا گیرا.

ئەمڕۆ سێ شەممە 4 ی نیسانی 2021 ، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراقی لە بەیاننامەیەکدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردیو كه‌وتوه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ رایگەیاندووە: ئەو مادەیەی دەستی بەسەردا گیراوە، ماددەیەکی زۆر بەهێزی تەقینەوەیە و لە دروستکردنی بۆمبی چێندراو و بۆمبڕێژکردنی ئۆتۆمبێل بەکار دەهات.

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراقی هەروەها رایگەیاندووە: داعش بەنیاز بووە بەو یەک تۆن تەقەمەنییە، شاری بەغدا بکاتە ئامانجی کردە تیرۆریستییەکانی.

ئەو بڕە زۆرەی تەقەمەنی لە رۆژئاوای بەغدا دەستی بەسەردا گیراوە و دواتر پسپۆڕانی تەقەمەنی ماددەکانیان هەڵگرتووە بۆ ئەوەی لەناوی ببەن.

 

هه‌واڵی گرنگ