وەزارەتی تەندروستی و ژینگهی عێراق رایگەیاند: لە 24 کاتژمێری رابردودا شەش هەزارو 233 توشبوی نوێی کۆڕۆنا لە سەرانسەری عێراق تۆمارکراوه، هاوكات 33 كهسیش بههۆی كۆڕۆناوه گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگهی عێراق دواین ئامارهكانی تایبهت به كۆڕۆنای ڕاگهیاند كه تیایدا هاتووه: له 24 کاتژمێری رابردودا شەش هەزارو 233 توشبوی نوێی کۆڕۆنا لە سەرانسەری عێراق تۆمارکراون، له بهرامبهردا ڕێژهی چاكبونهوه حەفت هەزارو 93 كهس بووه، بههۆی كۆڕۆناوه له ماوهی 24 كاتژمێری ڕابردو 33 كهس گیانیان لەدەستداوە.
ڕێژهی زۆری توشبوان له بەشی كەرخی پارێزگای بەغدا بووه كه ژمارهیان دوو هەزارو 761 توشبوه، هاوكات كهمترین ڕێژهی توشبونیش له پارێزگای موسەننا بووە كه 34 كهسه، زۆرترین رێژەی گیان لەدەستدانیش لە پارێزگای بەغدا بووە كە 7 كەس لەم پارێزگایە بەهۆی كۆڕۆناوە گیانیان لەدەستداوە.