لەگەڵ ئەوەی مۆز میوەیەكی سوودبەخشەو دەوڵەمەندە بە چەندین ڤیتامین و كانزای سوودبەخش و بۆ چەندین مەبەستی تەندروستی و جوانكاری سوودی لێوەردەگیرێت لە هەمانكاتدا توێكڵەكەشی خاوەنی چەندین سوودو تایبەتمەندی جیاوازە كە زۆرێك لە خەڵكی بێئاگان لێی و بایەخی پێنادەن.
لەم بابەتەدا سوودەكانی توێكڵی مۆز بۆ جوانكاری دەخەینە بەرچاوتان
1. دەوڵەمەندە بە دژە ئۆكسان و كۆتایی بە درووستبوونی زیپكە دەهێنێت.
2. چەندین ئەنزیمی تێدایە كە پێست شێدار دەكاتەوەو یارمەتی زوو چاكبوونەوەی برین و لەكە دەدات.
3. توێكڵی مۆز پێست شێدار دەكاتەوەو لە وشكبوونەوە دەیپارێزێت.
4. ڕێگری لە چرچبوونی پێست دەگرێت.
5. توێكڵی مۆز یارمەتی پاككردنەوەو كەمكردنەوەی كونیلەكانی دەمووچاو دەدات.
6. هەوكردنی پێست ناهێڵێت.