ئۆتۆمبێلێك سووتا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئۆتۆمبێلێك سووتا

 

 

ئەمڕۆ بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی ئۆتۆمبێلێك لەشاری سۆران ئۆتۆمبێلێك بەتەواوی سووتا.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران بڵاویكردۆتەوە، رووداوێكی ئاگر كەوتنەوە لە ئۆتۆمبێلێك لە جۆری فۆلكس فۆگن (جیتا) لە نزیك پیشەسازی كەوتەوە.

باسیش لەوەكراوە، راستەوخۆ تیمی ئاگركوژێنەوەی بنكەی بەرگری شارستانی سۆران دەرچوو بۆ شوێنی ڕووداو، بەماوەی سێ دەقیقە توانیان ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكەن.

بەپێی ڕاپۆرتی تیمی ناوبراو هۆكاری روودانی ئاگرەكە فول پەمپی ئۆتۆمبێلەكە بوو، كەبووە هۆی سووتانی تەواوی ئۆتۆمبێلەكە، زیانی ماددی هەبوو، گیانی بەدواوە نەبوو .

 

هه‌واڵی گرنگ