ئەگەر نەخۆشی شەکرە کۆنتڕۆڵ نەکرێ چیمان لێ ئەکات؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەگەر نەخۆشی شەکرە کۆنتڕۆڵ نەکرێ چیمان لێ ئەکات؟

نەخۆشی شەکره نەخۆشیەکی درێژخایەنە و کاریگەری هەیه بەسەر هەموو ئەندامەکان لەش، ئەگەر نەخۆشەکه پارێزی خواردن بکا و چارەسەر بەکاربێنێ زۆرێک لە ماکەکانی شەکرە ڕوونادات بەڵام ئەگەر شەکرەکەی هەمیشە بەرز بێ و کۆنتڕۆڵ نەبێ کۆمەڵێک کێشەی تەندروستی دروست ئەکات لەوانە:
 
-گیرانی خوێنبەرەکانی لەش، ئەمەش ئەبێتە هۆی زەبحە و جەڵتەی دڵ و سستی دڵ و جەڵتەی مێشک و گانگرینی قاچ.
-شەکری زیادە لە خۆێندا ئەگۆڕێ بە چەوری و توشی هەوکردنی جگەر و پەنکریاس ئەبێت.
-سستببونی گورچیلە بەهۆی زۆر فڕێدانی شەکر و پڕۆتین لە گورچیلەکانەوە دوورنیە نەخۆشەکە لە داهاتوودا پێویستی بە غەسل و چاندنی گورچیلە بێت.
-تێکچوونی هەستە دەمارەکان دەبێتە هۆی سەرگێژخواردن و سڕبوون و تەزینی پەلەکان و پێی شەکرەو لاوازی سێکسی.
-شەکره ئەبێتە هۆی تێکچوونی تۆڕەی چاو و لاوازبوونی بینین و ئاوی سپی و کوێربوون.
-ئەو کەسانەی دەمێکە شەکرەیان هەیە سیستەمی بەرگریان لاواز ئەبێ و برینیان درەنگ سارێژ ئەبێ و تووشی هەوکردنی بەکتریای و کەڕوو و دومەڵ ئەبن.
-تێکچوونی خەو و لەبیرچوونەوە و خەمۆکی زۆر باوە لەو کەسانەی شەکرەکەیان کۆنتڕۆڵ نیە.
 
 
د. داهات حەوێزی
پزیشکی پسپۆری هەناوی و شەکرە

 

هه‌واڵی گرنگ