بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی هەولێر ڕایدەگەیەنێت ، لە ئەنجامی پشكنین و گەڕانی لیژنەكانیان لە ناو سەنتەری شار و دەورووبەری دەست بە سەر بڕێكی زۆر جەرگی بیانی قەدەغەكراودا گیراو و دواتر سەرجەمیان لەناوبران.
ئهمرۆ شهممه 8 ی ئایاری 2021 بەرێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی هەولێر لەراگەیەنراوێكدا كه وێنهیهكی دهست كوردیو كهوتوه ڕایگهیاندووه، لە ئەنجامی پشكنین و گەڕانی لیژنەكانی بەرێوەبەرایەتییان بۆ ناو شاری هەولێر و دەورووبەری دەست بەسەر بڕی 600 سەد كارتۆن جەرگی بیانی قەدەغەكراو گیرا.
بەرێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی هەولێر ئاماژەی بهوهش كردووه، كە هەمان ڕۆژ لە لایەن لیژنەی تایبەتمەدەوە لە زبلخانەی كانی قرژالە لەناوبرا خاوەنەكەی بەتوندی سزا درا.
ههروهها ئهوهش خراوهتهڕوو، كەلیژنەكانیان بۆ پاراستی تەندروستی هاووڵاتییان و لە ناوبردنی كاڵای ماوە بەسەرچوو و ناتەندروستەكان بەردەوام دەبن لە گەڕان.