سعوودیه‌ پلانی ئیسرائیل له‌ رۆژهه‌ڵاتی قودس ره‌تده‌كاته‌وه‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سعوودیه‌ پلانی ئیسرائیل له‌ رۆژهه‌ڵاتی قودس ره‌تده‌كاته‌وه‌

سعوودیه‌ پلانی پێچۆڵكردنی قودسی رۆژهه‌ڵات به‌ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌.

لەمبارەیەوە وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه‌ رایگه‌یاند كه‌ هه‌نگاونانی تاكلایه‌نانه‌ و پێشێلكردنی بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كه‌ ده‌بنه‌ هۆی زیانگه‌یاندن به‌ پرۆسه‌ی ئاشتی و هێنانه‌دی ئاسایش و سه‌قامگیری له‌ ناوچه‌كه‌ ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا نیگه‌رانی ده‌ربڕدراوه‌ له‌ پلانی پێچۆڵكردنی قودسی رۆژهه‌ڵات به‌ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ و ئه‌م پلانه‌یش ره‌ت كراوه‌ته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه‌ جگه‌ له‌ جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌ پشتیوانی خۆی بۆ گه‌لی فه‌ڵه‌ستین، پشتیوانی خۆی ده‌ربڕیووه‌ بۆ هه‌وڵه‌كان بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین كه‌ پایته‌خته‌كه‌ی قودسی رۆژهه‌ڵات بێت به‌ پێی سنووره‌كانی ١٩٦٧.

 

هه‌واڵی گرنگ