بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشهممه، لەسەر رێگەی "هەولێر- پیرمام" روداوێکی هاتووچۆ لەجۆری پێکدادان رویدا و، بەوهۆیەوە کەسێک گیانی لهدهستداو زیانێكی زۆری مادیش کەوتەوە.
فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بڵاویكردهوه، کاتژمێر 9:00ی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، لەسەر ڕێگای "هەولێر – پیرمام" بەرامبەر بەفرین سیتی، ئۆپل ئۆمێگایەکی تایبەت کە لەهەولێر بەرەو پیرمام دەڕۆیشت بەهۆی تیژڕۆییەوە کۆنتڕۆڵی لەدەستداو، بەرەو دورگەی ناوەندی شەقام ڕۆیشت وبەسەری کەوت.
وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر وتیشی: لەدواییش لەدیوەکەی دیکەی شەقام دابەزی و،خۆی کێشا بەپیکابێکی دەبڵ کە بەرەو هەولێر دەهات، لە ئەنجامی ڕوداوەکەش شوفێری ئۆپڵەکە گیانی لهدهستدا و، زیانێکی زۆری مادیش کەوتەوە.