عەرەب لە ئەمڕۆدا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عەرەب لە ئەمڕۆدا

- هیچ گەلێک هێندەی عەرەب دەوڵەتی بۆ دروست نەکراوە!
- هیچ گەلێک هێندەی عەرەب پەرتەوازە و پارچە پارچەنیین!
- سەرکردەکانی هیچ گەلێک هێندەی سەرکردەکانی عەرەب بەرامبەر نەیاری دەرەکی لاواز و بەرامبەر هاوڵاتیانی خۆیان توند و بەهێزنیین!
- هیچ خاکێک هێندەی خاکی عەرەب بەپیتوبەرەکەت نییە، بەڵام زۆرێک لە وڵاتانی عەرەب لە ڕیزی وڵاتە هەژارەکاندان!
- هەردوو وڵاتی میسر و عێراق بەلانکەی مرۆڤایەتی دادەنرێن بەڵام لەمڕدا دواکەوتوترین وڵاتانی ناوچەکەن!
- یەکەم دەستور لەوڵاتی عێراقدا پێش 3750 ساڵ نوسراوەتەوە، بەڵام لەمڕۆدا ئەو وڵاتە کار بەدەستورناکات!
- هەموو سەرۆکەکانی وڵاتە عەرەبییەکان یان بەمردن یان بەکودەتا یان بەکوشتن یان بە ڕاپەڕینی جەماوەری وازیان لە کورسی دەسەڵات هێناوە.
- سەرۆکی هیچ وڵاتێکی عەرەب نەبەهەڵبژاردنێکی خاوێن هاتونەتە سەرحوکم و نە باوەڕیشیان هەڵبژاردنی خاوێن هەیە.
- لەکۆی 60 ملیۆن ئاوارە و لاجئی وڵاتان 40 ملیۆنی هی وڵاتە عەرەبیێەکانە!
- کۆی نەتەوەی عەرەب لە جیهاندا 377 ملیۆن کەسن و چەند ژێردەستەن، وە کۆی جولەکەش لە هەموو جیهاندا نزیکەی 15 ملیۆن کەسن و چۆن سەردەستەن!
A

 

هه‌واڵی گرنگ