بەهۆی بۆردومانەكانی ئیسڕائیل 24 هاوڵاتی فەڵەستینی شەهید بوون
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەهۆی بۆردومانەكانی ئیسڕائیل 24 هاوڵاتی فەڵەستینی شەهید بوون

ئیسڕائیل ١٣٠ شوێنی لە کەرتی غەزەی فەڵەستین بۆردومان كرد بەهۆیەوە لانیکەم ٢٤ کەس شەهید بوون.

دوای ئەوەی درەنگانی شەوی یەك شەممە سوپای ئیسڕائیل پەلاماری مزگەوتی ئەقصای داو ژمارەیەكی زۆر لە نویژخوێنانی ناو مزگەوتەكەی بریندار كردو بە دیل گرت، وەك كاردانەوەیەك شەوی دووشەممە، بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی لە كەرتی غەزەوە چەند مووشەکێكی ئاڕاستەی ناوچەی "ئەسقەلان" ئیسڕائیل كرد، لە بەرامبەردا ئیسڕائیل گەورەترین ھێرشی مووشەکی بۆ سەر فەڵەستین، دەستپێکرد.

جۆناسان کۆنرێکس وتەبێژی سوپای ئیسڕائیل، لە تویتێکدا ڕایگەیاندوە، ٢٠٠ مووشەک لە غەزەوە ئاڕاستەی ئیسڕائیل کراون، کە ٩٠٪یان لەلایەن سیستمی دژە مووشەکییەوە خراوەنەتە خوارەوە، لە وەڵامدا ١٣٠ پێگەیان لە کەرتی غەزە کردووەتە ئامانج و بەھۆیەوە ١٥ چەکداری حەماس کوژراون.

بەڵام (مانگی سووری فەڵەستین) ڕایگەیاند: بۆردومانەکانی ئیسڕائیل ناوچەی نیشتەجێبوونی لە کەرتی غەزە كردۆتە ئامانج و لانیکەم ٢٤ کەس کوژراون، کە ٩ کەسیان منداڵن و ٢٠٠ کەسی تریش برینداربوون.

 

هه‌واڵی گرنگ