لاواز بوون بۆ ڕوو دەدات ... ؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لاواز بوون بۆ ڕوو دەدات ... ؟

 

 

كاتێك كێشی لەش بەڕێژەی شەش كگم یان زیاتر كەم دەبێت، واتە ئەوكەسە لە شەست كگم بووبێت بە پەنجاو سێ كگم یان كەمتر لەماوەی كەمتر لە شەش مانگ، ئەوا بەدواداچوونی پێویست دەبێت.

لەدەستدانی كەمتر لە پێنج كگم كێشی لەش لە ماوەی یەكساڵ جێگای نیگەرانی نیە، گۆڕانكاری فیزیۆلۆژی وەكو ...

1. منداڵ بوون لە ئافرەتی دوو گیان.

2. زیاد بوونی ڕۆیشتن و لەشەجولە.

3. تەمەنی بەساڵاچوویی .. هتد. دەبنە هۆی لاوازبوونێكی كەم، وە ئەو حاڵەتانە بەنەخۆشی دانانرێن.

كێشی لەش بە نزیكەی حەفت كگم یان زیاتر لە ماوەی كەمتر لە شەش مانگ دا بە گرنگ دادەنرێت، وە پێویستە بزانرێت هۆكاری چیە ؟؟

... نەخۆشی خەمۆكێ

.... زێدە كاری (پڕ ئیشی) قوڕگە گلاند

ــ نەخۆشی سیل، شەكرە

... شێرپەنجە

.... هەوكردنی درێژخایەنی

... پەك كەوتنی دڵ، گورچیلە، یان جگەر.

ـ سستی گلاندی سەر گورچیلە، ئەمانە هەندێك لەو هۆكارانەن كە دەبنەهۆی كەم بوونی كێشی لەش.

بۆچارەسەركردن پێویستە ستایلی ژیانی سروشتی بێت و كاتژمێرێك زیاتر بخەوێت، هەوڵ بدات شەو بخەوێت، خواردنی پڕ ڤیتامین وەكو (شیر و پاقلەمەنی و سەوزە) زێتر بخوات، هەنگاوی سەرەكی چارەسەركردن بریتیە لە زانینی هۆكارو پاشانیش نەهێشتنی هۆكارەكە، شەش مانگ جارێك بەدوادا چوون بكات بۆ كێشی لەش و نەخۆشی دیكە.

(د. یوسف خەتێ‌ – پزیشكی هۆڕمۆنەكان)

 

هه‌واڵی گرنگ