کیسی سەرگورچیلە چیە؟ زانیاری تەواو لەبارەیەوە بزانە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

کیسی سەرگورچیلە چیە؟ زانیاری تەواو لەبارەیەوە بزانە

کیسی سەرگورچیلە بەشێوەیەکی گشتی ۳ جۆری هەیە
۱ـ کیسی سادە:
ئەم جۆرە بەزۆری لەسەر و تەمەنی ۳٥ـ٤٠ ساڵی لە گورچیلەدا دروست دەبێت. پیاوان و ژنان وەک یەک تووش دەبن. لە ۳٠٪ ی مرۆڤ ئەم جۆرە کیسەی هەیە. واتە ئەم جۆرە کیسە لەهەموو جۆرەکانی تر زۆرترە. بۆیە پێی دەوترێت کیسی سادە چونکە تەنها لە یەک بەش پێک هاتووە و پەردەی ناوەوەی نیە.
ئەم جۆرە کیسە زۆر جار هیچ کێشە بۆ نەخۆش دروست ناکات. نە پێویست بە متابەعە یان بەعلاج ناکات.
بەڵام هەنێ جار لەوانەیە گەورە ببێت و ببێتە هۆی ئازار یان تووشی خوێن بەربوون ببێت و ئازار دروست بکات.
وەک ووتمان ئەم جۆرە ترسی نیەو زۆربەی جار پێویست بە هیچ چارەسەرێک ناکات. خۆئەگەر پێویست بە جارەسەر بکات لەبەر ئەوهۆکارانەی سەرەوە. ئەوەچارەسەرەکی نەشتەرگەریە و دەبێت لاببرێ.
نەشتەرگەریەکە بە دوو شێواز دەکرێت بە کردنەوەی سک(فتح بگن) لەگەل بە ناڤور.
۲ـ کیسی ئاڵۆزی سەرگورچیلە:
ئەم جۆرە لەچەند بەشێک پێکهاتووە، واتە لە ناوەو پەردەی هەیە. ئەم جۆرە ئەکرێت وەک جۆری یەکەم هیچ کێشەیەک درووست نەکات. بەڵام زۆر جار پێویست بە متابعە دەکات و ئەگەر قەبارەکەی زیاد بکات دەبێت نەشتەرگەری بکرێت.
هەنێ جاریش ئەم کیسەلەوانەیە ئەگەری شێرپەنجەی زۆر بێت و دەبێت یەکسەر نەشتەرگەری بۆ بکرێت.
۳ـ کیسی بۆماوەیی گورچیلە:
ئەم جۆرە بریتیە لەکۆمەلە کیسێکی زۆر کەلە گورچیلەدا دروست دەبێت و ووردە ووردە لەگەڵ تەمەنی نەخۆشەکەدا هەموو گورچیلەکە دەبێت بە کیسی بچووک و گەورەو هەردوو گورچیلەکە سست دەبێت ولە ئیش دەکەوێت.
ئەم جۆرە بۆماوەییە و زاڵە ، واتە ئەگەر یەکێ لە دایک و باوکەکە هەیبێت ئەوا لە ٥٠٪ ی مناڵەکانیان تووش دەبن.
لەتەمەنی ۳٥ـ٤٠ ساڵی کەسی تووش بوو تووشی بەرزبوونەوەی زەختی خوێن دەبێت و ووردە ووردە گورچیلەی لەکار دەکەوێت. چارەسەری ئەم جۆرە چاندنی گورچیلەیە.


دکتۆر کاوە فقی رحیم
دکتۆرا (بۆردی) بەریتانی لەنەشتەرگەری گورچیلەو میزەڕۆو نەزۆکی پیاوان

 

هه‌واڵی گرنگ