پێنج هاووڵاتی دیکەی فەڵەستینی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر کەرتی غەززەی گەمارۆدراو شەهیدبوون، بەوەیش کۆی ژمارەی شەهیدانی هێرشەکانی چەند رۆژی رابردوو بەرزبووەوە بۆ 53 کەس.
ئهمرۆ چوار شهممه 12 ی ئایاری 2021 وەزارەتی تەندروستیی کەرتی غەززە، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کە ژمارەی شەهیدان و بریندارانی ئەو هێرشانەی ئیسرائیل کە لە رۆژی دوو شەممەوە تا ئێستا دەیکاتە سەر ناوچە جیاوازەکانی کەرتی غەززە لە هەڵکشاندایە.
ژمارەی ئەو کەسانەی لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا شەهید بوون گەیشتووەتە53 کەس، کە 14 یان منداڵ و سیانیان ژنن و، ژمارەی بریندارانیش بەرزبووەتەوە بۆ 350 کەس.