وەزارەتی تەندروستی و ژینگهی عێراق رایگەیاند: لە 24 کاتژمێری رابردودا چوار هەزارو 666 توشبوی نوێی کۆڕۆنا لە سەرانسەری عێراق تۆمارکراوه، هاوكات 21 كهسیش بههۆی كۆڕۆناوه گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگهی عێراق دواین ئامارهكانی تایبهت به كۆڕۆنای ڕاگهیاند كه تیایدا هاتووه: له 24 کاتژمێری رابردودا چوار هەزارو 666 توشبوی نوێی کۆڕۆنا لە سەرانسەری عێراق تۆمارکراون، له بهرامبهردا ڕێژهی چاكبونهوه پێنج هەزارو 417 كهس بووه، بههۆی كۆڕۆناوه له ماوهی 24 كاتژمێری ڕابردو 21 كهس گیانیان لەدەستداوە.
ڕێژهی زۆری توشبوان له بەشی كەرخی پارێزگای بەغدا بووه كه ژمارهیان هەزارو 660 توشبوه، هاوكات كهمترین ڕێژهی توشبونیش له پارێزگای موسەننا بووە كه 42 كهسه، زۆرترین رێژەی گیان لەدەستدانیش لە پارێزگای بەغدا بووە كە 8 كەس لەم پارێزگایە بەهۆی كۆڕۆناوە گیانیان لەدەستداوە.