کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراق ڕایگەیاند، لقەکانی کۆمپانیاکەیان لەڕۆژانی جەژنی رەمەزان و لەماوەی ڕۆژانی قەدەغەی گشتی هاتوچۆدا کراوە دەبن لەهەموو پارێزگاکانی عێراق و کارەکانیان بەشێوەیەکی ئاسایی بەرێ دەکەن.
ئهمرۆ چوار شهممه 12ی ئایاری 2021 کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراق لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکی دهست كوردیو کەوتووە ئاماژەی بەوە کرد "هاوشێوەی ڕۆژانی ئاسایی لقەکانی کۆمپانیاکەمان لەهەموو شارەکانی عێراق و لەماوەی ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزدا و لەماوەی ڕۆژانی قەدەغەی گشتی هاتوچۆدا کراوە دەبن و بەردەوام دەبن لەڕاییکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان و دەرکردنی تکتی گەشت کردن".
ههروهها ئهوهشی خستۆتهروو، کۆمپانیاکە داواشی لەگەشتیاران کردووە پابەندی ڕێنماییەکانیی لیژنەی باڵای ڕوبەروبونەوەی کۆرونا بن و ڕێکارەکانی بەرگرتن لە پەتاکە پەیڕەو بکەن.