تێپەڕبوونی هەسارەی ڤینۆس بە پێش خۆر
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تێپەڕبوونی هەسارەی ڤینۆس بە پێش خۆر

 

 

بینینی تێپەڕبوونی هەردوو هەسارەی ڤینۆس و مێركوری بە پێش خۆردا لەسەر زەویەوە بۆ ئێمە دیارەیەكی گەردوونی دەگمەنە، لەبەر ئەوەی هەردوو هەسارەی ڤینۆس و مێركوری لەخۆر نزیكترن بەبەراورد بە دوری زەوی لە خۆر بۆیە خولگەكانیان دەكەونە دیوی ناوەوەی خولگەی هەسارەی زەوی بەدەوری خۆر، هەر بۆیەش جار جارە بۆ دیدو چاوی ئێمە لەسەر زەوی هەردوو هەسارەی ڤینۆس و مێركوری بە پێش خۆردا تێدەپەڕن.

ڤینۆس زۆر بەوردی لە ماوەی (243) ساڵدا چوار جار بە پێش خۆردا تێدەپەڕێت، تێپەڕبوونەكەی ساڵی (2012) ماوەی (6) كاتژمێرو (40) خولەكی خایاندو دوا تێپەڕین بوو لەم سەدەیەدا، ئەمەش ڤیدیۆیەكی ڕاستەقینەی ڕووداوەكەیە، لەبەر ئەوەی كلیپەكە زۆر خێراكراوە بۆیە تەنیا (3) خولەكەو تێیدا زۆر بە جوانی دەردەكەوێت كە هەسارەی ڤینۆس بە پێش خۆردا تێدەپەڕێت، سەرنجی بچووكی قەبارەی ڤینۆس بدەن بە بەراورد بە قەبارەی خۆر.

ڤینۆس دووەم هەسارەیە لەڕیزبەندی دوری هەسارەكان لە خۆر لە دورییەكەی لە خۆر نزیكەی (109) ملیۆن كیلۆمەترە، تیرەكەشی (12100) كیلۆمەترە، بۆ بەراوردیش دوری زەوی لە خۆر نزیكەی (149) ملیۆن كیلۆمەترە، تیرەكەشی (12756) كیلۆمەترە.

هەسارەی ڤینۆس بە پڕشنگدارترین تەنی ئاسمان دادەنرێت بۆ چاوی ئێمە لە شەودا لە دوای مانگ، بۆ ماوەی نزیكەی (9) مانگ بەرەبەیانان دەردەكەوێت و نزیكەی (9) مانگی تریش دوای خۆر ئاوابوون دەردەكەوێت.

(لوقمان حەوێز – تێكساس)

 

هه‌واڵی گرنگ