كەناری شوشەیی، كەنارێكی سەرنج راكێش
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كەناری شوشەیی، كەنارێكی سەرنج راكێش

 

 

كەناراوی شوشەیی كەوتۆتە شاری فۆرت براگ لە ویلایەتی كالیفۆرنیای ئەمریكاو یەكێكە لە بەناوبانگترین شوێنە گەشتیارییەكان لەو ویلایەتە، لە وەرزی هاویندا رۆژانە نزیكەی (1200) گەشتیار سەردانی ئەم شوێنە دەكەن، چونكە دیمەنێكی سەرنجڕاكێش و جوانی هەیە.

هۆكاری كەڵەكەبوونی ئەم شوشە بەم رێژە زۆرە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (1906) كاتێك دانیشتووانی شارەكە دەستیان كرد بە فڕێدانی پاشماوەكانی ماڵیان و زبڵ و خاشاكیان بۆ نێو ئاوی ئەم كەناراوەو ئەم كارە بەردەوامی هەبوو تا ساڵی (1967) و زۆرێك لە پاشماوە جەنگییەكانی جەنگی دووەمی جیهانیش تێ فڕێدراوە، لە ساڵی (1967) ئەنجوومەنی چاودێری كەرەستەكانی ئاو لە ویلایەتی كالیفۆرنیاو بەرپرسانی شارەكە لەم بوارە بڕیاریاندا بە داخستنی ئەم كەناراوەو دەستپێكردنی پرۆسەی خاوێنكردنەوەی بەدرێژایی چەند ساڵێك.

دوای چەند ساڵێك لە خاوێنكردنەوەی ئاوی دەریاكە لە هەموو كانزاو كەرەستەكان، بەڵام دەریا زۆرێك لەو كەرەستانەی هەڵگرت و لەگەڵ جموجووڵی بەرزی و نزمی ئاوی دەریاكە ئەم پارچە شوشانە بەمشێوە سەرنجڕاكێشە دەركەوتن و بووە جێگای گەشتیاران.

لە ساڵی (2002) دەسەڵاتداران بڕیاریاندا بە تۆماركردنی بەشێك لە كەناراوی شوشەیی لەسەر پاركی نیشتمانی ماكرێشەر، ئەمەش ژمارەی سەردانیكارانی زیاتر كرد.

 

هه‌واڵی گرنگ