هونەرمەندێكی ناسراوی میسر گیانی لەدەستدا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هونەرمەندێكی ناسراوی میسر گیانی لەدەستدا

 

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە لەیەكێك لەنەخۆشخانەكانی میسر، هونەرمەندێكی ناسراوی ئەو وڵاتە بەهۆی كۆڕۆناوە كۆچی دوایی كرد.

رۆژنامەی وەتەنی میسری بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە هونەرمەندو ئەكتەری سینەمای وڵاتەكەی (سەمیر غانم) لەئەنجامی تووش بوونی بە پەتای كۆڕۆنا گیانی لەدەستداوە.

هاوكات هەمان سەرچاوە باسی لەوەشكردووە، كە هاوسەری (سەمیر غانم) (دەلال عەبدولعەزیز) تووشی هەوكردنێكی لە ڕادەبەری سییەكانی هاتووەو گورچییەكانیشی لەكاركەوتووە، بۆیە ئێستا ئەویش تەندروستی ناجێگیرەو لەژێر ئۆكسجیندایە.

(سەمیر غانم) لەدایك بووی ساڵی (1937) لەشاری ئەسیۆت لەدایك بووە، دەرچووی كۆلێژی كشتوكاڵی زانكۆی ئەسكەندەریەیە، لە ساڵی (1970) هاتۆتە نێو جیهانی شانۆو بەشداری لەدەیان چەندین دراماو تەمسیل و زنجیرەدا كردووە، لە ساڵی (1984) ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ (دەلال عەبدولعەزیز) پێكهێناوەو دوو منداڵی هەیە.

 

هه‌واڵی گرنگ