لەبارەی گیای علندە ئەمانە بزانن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەبارەی گیای علندە ئەمانە بزانن

 

 

ڕووەكی علندە دەوەنیەو یەك مەتر گەشە دەكات و هەندێ جار بەشێوەی هەڵواسراوە، كە لقەكانی زۆر لە دەوری یەكتر دەپێچنەوە بۆ دروستكردنی ئەڵقە، هەروەها ڕەنگی سەوز، یان خۆڵەمێشیەو زۆرجار لە نزیك ڕووەكی كاكتۆ یان داری زەیتوون گەشە دەكات، كە بە ڕووەكێك دادەنرێ كە تۆوەكەی و گوڵەكانی لە چارەسەری زۆر حاڵەتی نەخۆشیدا بەكار دێت.

سوودەكانی علندە ...

سوودو بەكارهێنانی زۆر هەیە لە گیاكە لەوانە : بەشێوەیەكی كاریگەر لە چارەسەركردنی هەندێك نەخۆشی هەناسەدان وەك تەنگ بوون و تووشبوون، هەروەها چارەسەركردنی هەندێك شێرپەنجە، بەتایبەتی ئەگەر لە سەرەتا بێت، زۆر لە تاقیكردنەوە سەلـمێنراوەكان كاریگەرن لە بەرگری كردن لە خانەكانی شێرپەنجەو كەمكردنەوەی بڵاوبوونەوەیان.

ئامادە كردن و بەكارهێنانی علندە ...

ئامادەكردن و بەكارهێنان

(200) گرام لە گیای علندە بۆ دوو لیتر ئاو، (15) دەقیقە بخرێتە سەر ئاگر ئینجا كە سارد بوویەوە بپاڵێورێت، لەشوشەدا هەڵبگیرێت، بەیانیان و ئێواران یەك كوپی لێ بخورێ، بۆ ماوە یەك مانگی تەواو، ئینجا شیكاری تازە بۆ نەخۆش بكرێت و چاودێری بكرێت بۆ زانینی هەر حاڵەتێك.

زیانەكانی زۆر بەكارهێنانی علندە ...

بەشێوەیەكی گشتی گونجاو نییە بۆ بەكارهێنانی سەلامەت بەبێ ڕێنمایی كەسی پسپۆڕ، چونكە گیاكە دەتوانێت زیانی گەورە بە دوای خۆی ببا ئەگەر هەڵەی تێدا بكرێ لەوانە:

1. مەترسی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن زیاد دەكات

2. ئازاری سنگ مەترسی زیاد بوونی لێدانی دڵ و ئەگەری جەڵتە

3. ڕشانەوە

4. قەدەغەیە بۆ ژنانی دووگیان بەكار بێت .

 

 

هه‌واڵی گرنگ