كەڕووی ڕەش چیە ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كەڕووی ڕەش چیە ؟؟

 

 

جۆرێكە لە كەڕوو (فتریات) كە لە ژینگەی دەوروبەرمان دەژیت وەك هەوا، خۆڵ، پاشماوەی ئاژەڵ، شتی بۆگەن، نانی كەڕوودار ..... هتد

ئایا ئەم جۆرە كەڕووە پێشتر هەبووە ؟؟

بەڵێ، پێشتر هەبووەو لە وانەیە هەموومان بەركەوتەمان هەبووبێت لە گەڵی !!!

ئەو كەسانە كێن كە ئەگەری تووش بوونیان زیاترە ؟؟

1. كەسی شەكرەدار، كە شەكرەكەی كۆنتڕۆڵ نەبێت.

2. ئەوانەی شێرپەنجەیان هەیە.

3. ئەوانەی دەرمانی ستیرۆید بۆ ماوەیەكی درێژ بەكاردێنن.

4. ئەوانەی دەرمانی دژە هەوكردن زۆر بەكاردێنن.

5. ئەوانەی بەرگری لەشیان زۆر لاوازە.

6. ئەوانەی چاندنی ئەندامەكانیان بۆ كراوە وەك جگەر، گورچیلە، مۆخی ئێسك ..... هتد.

ئایا كەسێك هیچ نەخۆشی نەبێت و بەرگری لەشی باش بێت تووش دەبێت ؟؟

زۆر ئەستەمە كەسێكی وا تووش بێت !!

ئایا پێویست بە ترس و دڵەڕاوكێ دەكات ؟؟

نەخێر هەرگیز.

ئایا لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر دەگوازرێتەوە ؟؟

نەخێر

چۆن خۆمانی لێ بپارێزین ؟؟

1. هەوڵدە دەست لە شتی كەڕوودار مەدە وەك نان یان میوەی كەڕوودار.

2. ئەوانەی كاری ئاژەڵداری یان جوتیاری دەكەن، هەوڵدەن دەست لە پاشماوەی ئاژەڵ مەدەن یان پەنجەوانە لە دەست بكەن و دەستتان جوان بشۆن.

3. هەر شتێك كە لە زەوی كەوتبوو بۆ نموونە میوە جوان جوان بیشۆن.

(د. جاسم موحەمەد ئیبراهیم - مامۆستا لە كۆلێژی پزیشكی ڕاهێنراوی بۆردی هەناوی)

 

هه‌واڵی گرنگ