ڕێنمایی بۆ كێشەی (قۆڵۆن)
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڕێنمایی بۆ كێشەی (قۆڵۆن)

 

 

یەكەم/ بە دووركەوتنەوە لە مانەی خوارەوە ..

- خواردنی سووركراوە

- تیژی و ترشی و تاڵی

- وازهێنان لە خواردنە قورسەكان

- چایەو قاوەی زۆر كوڵاو

- نان و سەمون فرنی

- كەمكردنەوەی شیرینی بە تایبەتی ئێواران

- كەوەرو پیازو سیرو پاقلەمەنیەكان و قەڕنابیت و بڕۆكلی و كەلەم

- گۆشتی سوورو چەوری ئاژەڵ

- دووركەوتنەوە لە دوو دڵی

- دووركەوتنەوە لە خواردنە قورسەكان

دووەم/ ئەمانەی خوارەوە بە ئارەزووی خۆت جێ بەجێ بكە ..

- زەیتی زەیتون (3) كەوچكی شێو ڕۆژانە بەیانی و نیوەڕۆ و پێش نووستن

- بەیانیان گوێزو هەنگوین و تەحین و ماستی چێڵ (مانگا) لەگەڵ شۆفان (3) ملاكی شێو

- شەربەتی سەوزو میوەی سروشتی بە ئارەزووی خۆت بە تایبەتی (چەوەندەری سوورو گێزەرو سێوو پرتەقاڵ و خۆخ و قەیسی و هەنجیر .. هتد) لەكاتی سكچون ڕابگرە.

- خواردنی سەوزە وەك شبیت (شوویت) و نەعناع و پونگەو رەیحان.

- چایەی گوڵە حاجیلەو ڕازیانەو شارەیحانە زۆر باشە ڕۆژانە چایەكی لێ بخۆرەوە.

- زۆر ئاو خواردنەوە لە (10 – 15) گڵاس.

- زەڵاتەو سەوزە پێش نان خواردن .. لەكاتی سكچوون مەیخۆ

- ماست و شبیت و شۆفان بخۆن

- وەرزشی ڕۆژانە وەك ڕۆیشتن بە پێ یەك كاتژمێر

(د. بەدر سورچی – پسپۆڕی گیادەرمان)

 

هه‌واڵی گرنگ