دوای بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی کە لەلایەن هێزی دەریایی ئەمەریکاوە تۆمارکراون و تێیدا چەند تەنێکی نامۆ بیندراون كه بەشێوەیەکی خێرا لە ئاسمانیی ناوچەکدا فڕیون، دەزگای هەواڵگریی ئەمەریکا و ئاژانسی ناسا بەجیا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە ڕاستی و دروستی بوونەوەری ئاسمانیی.
ئهمڕۆ یهكشهممه، تۆڕی هەواڵیی CNNی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی کە لەماوەی ڕابردوو بۆ چەند تەنێکی نامۆ تۆمارکراون، به ئامانجی گەیشتن بەڕاستی و دروستی ئەو گرتە ڤیدیۆیانە، لەئێستادا مشتومڕێکی توندی لەنێو دەزگا پەیوەندیدارەکانی ئەمریکادا دروست کردووە.
لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی CNN بیڵ نیلسۆن، سەرۆکی نوێی ناسا دهڵێت: تائێستا بۆ ناسا ڕوون نییە، کە ئەو تەنانەی بەخێرای فڕیون چیین؟ پێیم وانییە ئەوانەی کە لەئاسماندا بینراون بەڵگەیەک بێت لەسەر سەردانیکردنی بونەوەری ئاسمانیی بۆسەر زەوی.
سەرۆکی نوێی ناسا وتیشی: جارێ زووە بۆئەوەی بزانین ئەو تەنانەی کە لە گرتە ڤیدیۆیی سەربازە ئەمەریکییەکاندا دەرکەوتوون، تەنی نامۆن و لە دەرەوەی زەوییەوە هاتوون، یاخود دوژمنێکی نادیارن، بەڵام پێیم وانییە دیاردەیەکی بینین بێت، چونکە تایبەتمەندییەکانی زۆر جیاوازن.
له بهشیكی دیمانهكهیدا نیلسۆن ئاشكرایكرد، لەئێستادا سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەیەکی چڕ لەسەر ئەو تەنانە.