ناسا جۆرێك گیانەوەر رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ناسا جۆرێك گیانەوەر رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەكات

 

 

ئاژانسی ناسا ڕایگەیاند، دوا ناردنی ئەو كەلوپەلانەی لە باری پێداویستیدا بووە بۆ بنكەی ئاسمانی نێودەوڵەتی گیانداری (سكود) ی تێدابووە كە جۆرێكە لە ئەختەبووت، بۆ توێژینەوەو تاقیكردنەوەو تێگەیشتن لەكاریگەری گەشتەكانی بۆشایی ئاسمان لەسەر ئەو گیاندارانە كاتێك تازە لەهێلكە دەرچوون.

ناسا ووتی: كەشتی سپەیس ئێكس دراگن، كە دووبار بۆ ناردنەوەی پێداویستی بەكاردێتەوە، لە ناوەندی بۆشایی ئاسمانی كەنەدی لەفلۆریدا هەڵدراوە، زیاتر لە (3) تۆن و (300) كیلۆگرام شمەك و پێداویستی لێكۆڵینەوەو تاقیكردنەوە لەخۆدەگرێت، لەوانە پلێتی سۆلار بۆ دابینكردنی وزە بۆ بنكەكە.

سكود لەجۆری گیاندارە نەرم و پەلدرێژەكانە تاقیكردنەوەی تێگەیشتن لەكاریگەری نەمانی راكێشانی زەوی لەسەریان و ئاوێتەبوونی میكرۆب و گیانداران لەسەریان دەكرێت لەپرۆژەیەكدا بەناوی (UMAMI) كە تایبەتە بە كاریگەری گەشتە ئاسمانیەكان لەسەر ئاوێتەبوونی وردیلە كیمیاویەكان لەنێوان میكرۆبی بەسوودو هەڵگركانی لە گیانداران.

كاریگەری ڕاكێشانی زەوی لەسەر ئەو ئاوێتانە بەتەواوەتی نەزانراوە، بوونی ڕاكێشانی كەم دەرفەتی تێگەیشتنی زیاتر بەوە دەدات.

لەهەوڵێكدا ناسا ووتی : زانای زیندەوەرانی بچووك لە زانكۆی فلۆریدا (جیمی فۆستەر) بەڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاندووە، مرۆڤ و گیانداران میكرۆبی بەسودیان هەیە، یارمەتی جەستەیان دەدات ئەركە بنەماو بنەڕەتیەكانی بەئەنجام بگات، وەك هەرسكردن و سیستەمی بەرگری كەچەند بۆ مرۆڤ پێویستن.

هەروەها ناسا ووتیشی : ئاسمەنگەڕان ئەوانەی لە بۆشاییدا كاردەكەن، زۆرجار لەوانەیە سیستەمی بەرگریان تووشی ناڕێكی بێت، كە دۆخێكە ئەگەری مەترسی هەیە ئەگەر دەستبەجێ پزیشك نەبینیت یاخود نەگەێنرێتە نەخۆشخانە دەبێتە مەترسی.

فۆستەر دەشڵێت : سیستەمی بەرگری گیانداری سكود هاوشێوەی مرۆڤە، بەڵام گیاندارێكی سادەن و توێژینەوە لەسەریان ئاسانە. وتیشی : لەوانەیە توێژینەوەكە دەرفەتی ڕوانگەیەكی قووڵ بڕەخسێنیت دەربارەی چۆنێتی كاریگەری گەشتە مەودا دوورەكان لە بۆشاییدا لەسەر جەستەی ئاسمانگەڕان و چۆنێتی كاردانەوە بەرامبەریان.

 

هه‌واڵی گرنگ