چۆن ڤیتامین D لە تیشکی خۆر وەربگرین؟ لە كوردیو بیزانە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چۆن ڤیتامین D لە تیشکی خۆر وەربگرین؟ لە كوردیو بیزانە

تیشکی خۆر بە باشترین و سەرەکیترین سەرچاوەی ڤیتامین D دادەنرێت
بەھۆی بوونی سەرچاوەی ناچالاکی ڤیتامین D لە ژێر پێست،لە کاتی بەرکەوتنی تیشکی خۆر کە تیشکی UV-B تێدایە دەیگۆڕێت بۆ شێوەی چالاکی ڤیتامین D کە یارمەتی مژینی کالسیۆم دەدات کە پێویستە بۆ گەشەو تەندروستی ئێسک.
کاتی پێویست بۆ خۆ دانە بەر تیشکی خۆر و ڕێژەی وەرگرتنی ڤیتامین D لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازەو بەندە لەسەر ئەم خاڵانە:
1_ ڕەنگی پێست: ئەوانەی ڕەنگی پێستیان کاڵە بە ماوەیەکی کەمتر ڕێژەیەکی زیاتر ڤیتامین D وەردەگرن بە بەراورد لەگەڵ ئەوانەی ڕەنگی پێستیان تۆخە.
2_ تەمەن: لەگەڵ زیادبوونی تەمەن بڕی بەرھەم ھێنانی ڤیتامین D کەم دەبێت بۆیە ئەوانەی تەمەنیان زۆرە پێویستیان بە کاتێکی زیاتر خۆ دانە بەر خۆر ھەیە.
3_ شوێنی جوگرافی: چەند لە کەمەرەی زەوی دوور بکەوینەوە تیشکی خۆر بێ ھێز ترە.
4_ وەرزەکانی ساڵ: تیشکی خۆر لە وەرزی ھاوین بەھێزترە و بڕێکی زیاتر ڤیتامین D دروست دەکات.
5_ جل و بەرگ و دژەخۆر و پەنجەرە ڕێگری لە گەیشتنی تیشکی UV-B دەکەن بۆ پێست بەمەش ڤیتامین D دروست نابێت.
6_ بەشەکانی جەستەی مرۆڤ: لە پشتدانە بەر خۆر ڕێژەیەکی زیاتر ڤیتامین D وەردەگرین وەک لەوەی خۆر بەر دەست و دەم و چاومان بکەوێت.
7_ کاتەکانی ڕۆژ: زیاترین ڕێژەی ڤیتامین D لە ناوەڕاستی ڕۆژ وەردەگرین لە کاتژمێر ١٠ بەیانی تاکو ٣ی دوای نیوەڕۆ.
بەشێوەیەکی گشتی لە کەسێکی گەنج و تەندروست و خاوەن پێستێکی کاڵ ڕۆژانە (15) خولەک بری پێویستی ڤیتامین D وەردەگرین بەڵام ئەوانەی تەمەنیان گەورەیە یان پێستیان تۆخە پێویستیان بە کاتێکی زیاتر ھەیە.
بەڵام دەبێت ئاگاداربین نەبێتە ھۆی سوتانی پێست وەھەرەوھا زۆر خۆدانە بەر تیشکی خۆر ڕێژەی تووش بوون بە شێرپەنجەی پێست زیاتر دەکات.

 


د.أحمد مصطفی ڕەواندوزی
پسپۆری نەشتەرگەری ئێسک و شکان و جومگەکان و بربڕەی پشت

 

هه‌واڵی گرنگ