لەبەر ئەمە دوای نان خواردن ددانتان مەشۆن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەبەر ئەمە دوای نان خواردن ددانتان مەشۆن

 

 

هەرچەندە پاككردنەوەی ددانەكان بەفڵچەو هەویری ددان زۆر گرنگە بۆ پاراستنی تەندروستی ددانەكان ‌و ڕێگرتن لەكلۆربوونیان، بەڵام پزیشكێكی بەریتانی هۆشداریداوە لەوەی نابێت راستەوخۆ لەدوای نانخواردن ددانەكان بشۆردرێن.

لەوبارەیەوە دكتۆرە (حەننا كینسیلا) لەكلینیكی پزیشكی (كیڵن لین دێنتاڵ) بەڕۆژنامەی (ئێكسپرێس) ی بەریتانی وتووە، بەشێكی زۆر لەخەڵك ڕاستەوخۆ دوای نانخواردن ددانەكانیان دەشۆن، لەبەرئەوەی پێیانوایە، دەبێت ددانەكانیان لەپاشماوەی خواردن پاكبكەنەوە، بەڵام ئەوە زیانەكانی لەسوودەكانی زۆرترە، لەبەرئەوەی ڕاستەوخۆ شوشتنی ددانەكان لەدوای نانخواردن وادەكات مینای ددانەكان بڕوات.

مینا ئەو مادەیەیە كە ددانەكان دادەپۆشێت ‌و چینێكی دەرەكی وەك هێڵی یەكەمی بەرگری بۆ پاراستنی ددانەكان لەكلۆربوون دروستدەكات، بەوتەی كینسیلا، واباشترە دوای نانخواردن لانیكەم نیو كاتژمێر چاوەڕێ بكەین، ئینجا ددانەكانمان بەفڵچەو هەویر بشۆین، بەتایبەت دوای خواردنی خواردەمەنییە مزرەكان.

دكتۆرە كینسێلا ئەوەشی وتووە، ئەو خواردنانەی ترشی ستریكیان تێدایە، بۆماوەیەك مینای ددانەكان نەرم دەكەن، هەربۆیە شووشتنی ددانەكان لەدوای نانخواردن، وادەكەن ئەو چینە مینایەی ددانەكان لاوازبێت.

ئەو خانمە پزیشكە دەڵێت، دواین هەڵە كە زۆرینەی خەڵك لەبارەی پاككردنەوەی ددانەكان دەیكەن ئەوەیە كە بەتوندی فڵچەكە لەددانەكانیان دەخشێنن، بەوپێیەی گوشاركردن لەددانەكان بابەتێكی مەترسیدارەو دەبێتە هۆی داخورانی مینای ددان‌ و دواتر خۆشی ناتوانێت چاكی بكاتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ