تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی: با پارتی لەبری پێدانی خەڵات، موچەی تەندروستکاران بدات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی: با پارتی لەبری پێدانی خەڵات، موچەی تەندروستکاران بدات

تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی رەخنە لە كۆبونەوەیەكی پارتی دەگرێت و رایدەگەیەنێت، پارتی بەناوی خەڵاتكردنەوە كۆبونەوەی حزبی بە تەندروستكاران كردوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 9 ی حوزه‌یرانی 2021 ، تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی لە راگەیەنراوێکدا رەخنە لە كۆبونەوەیەكی پارتی  دەگرێت و رایدەگەیەنێت،" با پارتی لەبری پێدانی خەڵات، موچە‌و دەرماڵەی تەندروستكاران بدات."

دەقی راگەیەندراوی تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی:
پارتی دیموكراتی كوردستان دەستی داوەتە پرۆسەیەكی زۆر مەترسیداری بەحیزبیكردنی دەزگا تەندروستیەكان.
لە تازەترین هەنگاودا، ئەو حیزبە ژمارەیەك تەندروستكاری لە هەولێر كۆكردوەتەوەو بەناوی خەڵاتەوە كۆبونەوەی حیزبی پێكردون.
پارتی لە بەرزترین ئاستدا دەستی دواەتە ئەو ڕەفتارە حیزبیە شەرمهێنەرانە. لە رۆژی 8/6/2021 بە ئامادەبونی كاكەمین نەجارو ئەحمەد كانی‌و ئەندامانی سەركردایەتی پارتی كۆبونەوەیەكی بە ژمارەیەك تەندروستكار كردوە.
ئێمە بە توندی سەركۆنەی ئەم ڕەفتارە حیزبیانە دەكەین لە لایەن پارتیەوە.
پارتی ئەگەر بەڕاستی لە خەمی سیستمی تەندروستیە با دەست هەڵگرێ لە بەحیزبیكردنی دەزگا تەندروستیەكان.
پێویستە پارتی لەڕێی حكومەتەوە لەباتی خەڵاتی ژمارەیەكی كەمی تەندروستكاران، با موچەو دەڕماڵەی تەندروستكاران دابینكات.
پارتی ئەگەر ڕاستگۆیە با ڕێگە لە كادیرە حیزبیە باڵاكانی بگرێ لە بازرگانیكردن بە تەندروستی خەڵك‌و قاچاخی دەرمانەوە.
پارتی ئەگەر لە خەمی تەندروستی خەڵكە با ئەو نەخۆشخانە زەوتكراوانە بگەڕێنێتەوە كە بەرپرسەكانی ئەو حیزبە داگیریانكردوە وەكو نەخۆشخانەی منداڵانی كوردستان (سانتیلایڤ).
ئێمە لەپاڵ سەركۆنەی پارتی، ڕەخنە لە حیزبەكانی دیكەش دەگرین. حیزبەكانی دیكەی ڕەكابەری پارتی پێویستە هەڵوێستی توندو كاریگەریان هەبێ لە بارەی ئەم ڕەفتارانەی پارتی.
هاوكات، ڕەخنەش لە وەزیری تەندروستی‌و بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێریش دەگرین. وەزیری تەندروستی بەتایبەتی، بۆ خۆی كادیرێكی حیزبی عەیارە ٢٤ەو ئەوە كە دەرگای دەزگا تەندروستیەكانی خستوەتە سەرپشت بۆ پارتی. ئەم ڕەفتارانەی وەزیری تەندروستی دەریخست كە ئەو وەزیری تەندروستی خەڵكی كوردستان نیە بەڵكو وەزیرێكی حیزبیە كە ئەوەندەی لە خەمی بەرژەوەندییەكانی حیزبەكەیەتی هێندە لە خەمی تەندروستی خەڵكی كوردستان نیە.


دوایین هەواڵ
کوردستانی9-06-2021
به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی ڕۆژهه‌ڵات رونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵواسینی چه‌ند لافیته‌یه‌ك ده‌دات
کوردستانی9-06-2021
تۆڕی پاراستنی تەندروستی: با پارتی لەبری پێدانی خەڵات، موچەی تەندروستکاران بکات
کوردستانی9-06-2021
ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی و سه‌رۆك وه‌زیرانی فلانده‌رز بڵاوكرایه‌وه‌
کوردستانی9-06-2021
سەرۆکی پەرلەمان سەردانی دەرباز کۆسرەت ڕەسول دەکات

 

هه‌واڵی گرنگ