كارێكی ناوازەی كرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كارێكی ناوازەی كرد

 

 

بەبۆنەی ڕۆژە نیشتمانییەكەی بەریتانیاوە پێشبركێیەك بۆ هەڵمەو قووتكردن (خێرا خواردن)، رێك خرا؛ لەم پێشبركێیەدا گەنجێك توانی بە چارەگە سەعاتێك، (100) پەنجە ماسی هەڵمەو قووت بكات.

(ماكس ستانفۆرد) گەنجێكی بەریتانیایەو تەمەنی (33) ساڵانە، ئەمساڵ بە بۆنەی رۆژی نیشتمانی وڵاتەكەی، كارێكی جیاوازی كرد؛ ئەویش بە خواردنی بڕێكی زۆر لە پەنجە ماسی كە (100) پارچە دەبوو.

ماكس بەهۆی ئەو كارەیەوە ناوی كەوتە ناو پەرتووكی گینیسەوە بۆ ژمارە پێوانەییەكان؛ لە بەردەم میدیاكانی وڵاتەكەشیدا وتی: ئەگەر كاتەكە هەبا، زیاتر لەو بڕەیشم پێ دەخورا.

ئەمە یەكەمین جار نییە كە ماكس ئەو چەشنە سەرچڵییە بكات و پێشتریش (146) پارچە مریشكی بە (10) خولەك هەڵمەوقووت كردووە.

 

هه‌واڵی گرنگ