بەنكی ناوەندی عێراق ڕەتی دەكاتەوە كە پارێزگارەكەی باسی لە بەرزكردنەوەی زیاتری نرخی دۆلار كردبێت.
بەنكی ناوەندی عێراق لە ڕوونكردنەوەیەكدا دەڵێت، (ئیحسان شەمران یاسری) پارێزگای بەنكی ناوەندی لێدوانێك ڕەت دەكاتەوە كە بەناوییەوە بڵاوبۆتەوە كە گوایە بانگەشەی ئەوەی كردبێت نرخی ڕاستەقینەی دۆلارێك دوو هەزارو 400 دینار بێت.
دەشڵیت، ئەو هەواڵە هیچ ڕاست نییەو دەستكردی سوپای ئەلیكترۆنییە كە دوژمنی گەلی عێراقەو حەز ناكات ڕێڕەوی ئابوری عێراق بە باشی بڕوات.