مانچینی : كاتێك یاریزانەكانمان بە خێرایی تۆپیان دەگوازتەوە بۆ ئێمە یەكلاكەرەوە بوو
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مانچینی : كاتێك یاریزانەكانمان بە خێرایی تۆپیان دەگوازتەوە بۆ ئێمە یەكلاكەرەوە بوو

 

لەدوای بەدەست هێنانی سێ خاڵ لەیاری كردنەوەی یۆرۆ رۆبەرتۆ مانشینی راهێنەری ئیتاڵیا بردنەوەكەی بە گرنك وەسف كرد چونكە بروای وایە توركیا تیپێكی ئاسان نیە.

مانشینی لەدوای یارییەكە بۆ كەناڵی ڕای سپۆرتی ئیتاڵی گوتی :" لە گێمی یەكەم سەركەوتوو نەبووین لە تۆمار كردنی گۆڵ ، ئەركمان ئاسان نەبوو، چونكە توركیا تیپێكی زۆر باشە".

گوتیشی :" لەم جۆرە یارییانە هەموو شتێكت پێویستە، سوپاسی پاڵپشتی هاندەران دەكەین، دڵخۆشین، بروام وایە تیپەكەم ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد".

لە درێژەی قسەكانیدا گوتی :" كاتێك یاریزانەكانمان بە خێرایی تۆپیان دەگوازتەوە بۆ ئێمە یەكلاكەرەوە بوو، یاریزانەكان بەجوانی كۆنترۆڵی تۆپیان دەكرد، گرنگ ئەوەیە سەرەتایەكی باشمان هەبوو، جگەی ڕەزامەندی هاندەران و سەرجەم ئیتاڵیەكان بووین".

لەكۆتایشدا گوتی :" شەوێكی نایاب بوو هیوای زیاترمان هەیە، رێگایەكی دوورمان لەبەردەم بۆ یاریگای وێمبڵی تا ئێستا شەش یاریمان لەبەردەم ماوە".

 

هه‌واڵی گرنگ