لەمەودوا بەمشێوەیە كارتی نیشتیمانی بەهاوڵاتیان دەدرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەمەودوا بەمشێوەیە كارتی نیشتیمانی بەهاوڵاتیان دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتی كاروباری كارتی نیشتمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هاووڵاتیان لەمەودوا پێش ئەوەی سەدانی فەرمانگەكانی كارتی نیشتمانی بكەن دەتوانن لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە سەرە بنووسن.

لەمبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی كاروباری كارتی نیشتمانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە: لە سبەینێوە 13ی حوزەیران هاووڵاتیان دەتوانن پێش سەردان كردنی فەرمانگەكانی كارتی نیشتمانی لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە ناوی خۆیان تۆمار بكەن و سەرە بنووسن.

ئاماژەی بەوەش كردووە: ئەم ڕێكارە بە مەبەستی كەم كردنەوەی قەرەباڵغی سەر فەرمانگەكانی كارتی نیشتمانییە و بۆ ئاسانكاری هاووڵاتیانە تاوەكو زۆر چاوەڕێ‌ نەكەن و لەڕۆژی سەرەی خۆیاندا سەردانی فەرمانگەكان بكەن.

ئاشكراشكراوە كە هاووڵاتیان دەتوانن لەڕێگەی لینكی بەڕێوەبەرایەتیمان (http://reg.nid-moi.gov.iq:9090/ords/f?p=100:7:15799658727036::NO:::) خۆیان تۆمار بكەن و زانیارییەكان بنووسن و سەرەی خۆیان پێ‌ دەدرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ