ماوەی چەند ھەفتەیەکە نرخی بەنزین لە پارێزگاکانی ھەرێم ناجێگیرە، لە شاری ھەولێریش نرخی بەنزین بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.
شێروان عوسمان كە خاوەنی بەنزینخانەیە هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی نرخی گەڕاندەوە بۆ چەند هۆكارێك لەوانە: ڕێگەنەدان بە هاتنە ناوەوەی بەنزن لە وڵاتی ئێران، هەروەها رێكارە توندەكانی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان بۆ كوالێتی و ئۆكتانی بەنزین، جگە لەمەش گرانكردنی نرخی بەنزین لەلایەن كۆمپانیا ناوخۆییەكان (كار و بازیان)، گوتیشی لەبەر ئەم هۆكارانە، ئەمرۆ یەك لیتر بەنزین بە 675 دینار فرۆشراوە.
خاوەنی ئەم بەنزینخانەیە ئاشكراشی كرد كە پێشبینی دەكەن بۆ چەند رۆژی ئایندە نرخی یەك لیتر بەنزین بگاتە 750 دینارو لەو ئاستە نرخەكە جێگیر بكرێت.