حكوومەتی عێراق رێژەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی دیاری نەكردووە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

حكوومەتی عێراق رێژەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی دیاری نەكردووە


وەزیری بازرگانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: تائێستا حكوومەتی عێراق رێژەی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی دیاری نەكردووە، بەڵام لەھەوڵداین بۆ ئەوەی رێژەكە دیاری بكەن و گەنمی جوتیارانی ھەرێم بۆ ئەمساڵ وەربگرن.

كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بە میدیای حزبەكەی ڕاگەیاند: تائێستا دەستمان بە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران بۆ ئەمساڵ نەكردووە، چونكە بابەتی وەرگرتنی گەنم پێویستە سەرەتا وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق بڕیار بدات كە چەندمان لێ وەردەگرن و چەند ساڵە لەمانگی چوار رێژەكەیان دیاری دەكرد و گەنمیان وەردەگرت، بەڵام تائێستا رێژەكەیان دیاری نەكردووە بۆ ئەمساڵ.

وەزیری بازرگانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو: لەھەوڵداین بۆ ئەوەی بەغدا رێژەكە دیاری بكات بۆ ئەوەی بزانین ئەمساڵ چەند گەنم لە جوتیاران وەردەگرن، بۆیە ھەركاتێك دیاری كرا ئەو كات گەنم لە جوتیارانی خۆمان وەردەگرین.

 

هه‌واڵی گرنگ